نوری ئەحمەد حەمەلاو حەمە

نوری ئەحمەد حەمەلاو، ساڵی ١٩٥٢ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی ١٩٦٩ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە. سالی ١٩٧٤ لە شەڕى چیاى زۆزک لە ناحیەى دیانا شەهید بووە.


شەهید نوری ئەحمەد حەمەلاو، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی خاوی سەربە قەزای قەرەداغی پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار و خاوەنی یەک کور بووە. 

نوری ئەحمەد حەمەلاو، ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە لقی کوێخا ئۆمەر سەربە بەتالیۆنی ٥ی زێوێ بەفەرماندەیی ئەنوەر ئەزوەر سەر بە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. بەشداری شەڕی دەربەندیخان، شەڕی دەڤەری سەنگاو، شەڕی چیای گوڵان، شەڕی چیای قەرەداغ و شەڕی چیای زۆزک کردووە، ساڵی ١٩٦٩ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە. 

سالی ١٩٧٤ دوای ‌‌هێرشکردنیان بۆسەر چەند ڕەبایەیەکی سەربازی ئەوکاتی عێراق لە چیای زۆزک، لەلایەن تۆپخانەکانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراقەوە بە چڕی تۆپبارانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە کراوە و لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا، نوری ئەحمەد حەمەلاو  شەهید بووە و لەلایەن هاوسەنگەرانى تەرمەکەى دەگوازرێتەوە دەشتی شارەزوور و لە گۆرستانی قەزای سەیدسادق بە خاکیان سپاردووە.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر