نوری ئیسماعیل سلێمان ئەرگۆشی

نوری ئیسماعیل سلێمان ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی ئەرگۆش ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٨٢ پەیوەندی بە ڕیکخستنە نهینییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ شەهید بووە.


شەهید نوری ئیسماعیل سلێمان ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی ئەرگۆش ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ لەلایەن حکومەتى عێراق ڕادەگوێزرێنەوە و لە کۆمەڵگاى زۆرەملێی هەریر نیشتەجێ دەکرێن. تا قۆناغى ناوەندى لە شارۆچکەى هەریر خوێندووە.

ساڵی ١٩٨٢ پەیوەندی بە ڕیکخستنە نهینییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لە شانە سەرەکى ئاگرین سەر بە لێژنە ناوچەى شەقڵاوە بۆتە ئەندام و ناوى نهێنی جەنگین بووە. ساڵى ١٩٨٧ لە بازگەى گەلى عەلى بەگ سەر بە ڕژێمى بەعس بۆماوەى ١٥ ڕۆژ دەستگیر دەکرێت و لە بەندیخانەى خەلیفان ڕادەگیرێت.

ساڵى ١٩٨٨ دواى سەردانیکردنى لقى دووى پارتى لە خرواتان و باویان بەنهێنى، لە کاتى گەڕانەوەى لە دۆڵی بالیسان لەلایەن هێزێکى تایبەتى سوپاى عێراق دەستگیر و دواتر شەهید دەکرێت.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر