ژیاننامە
نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا، ساڵى ١٩٢٤ لە شارى سلێمانى لەدایک بووە، له بنه‌ماڵه‌ی مرخۆزی هه‌مه‌دانییه له كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له نزیكی شاری هه‌مه‌دانه‌وه كۆچیان كردووه‌ته شاری سلێمانی. ساڵی ١٩٤٨ ڕووی له لوبنان كردووه به مه‌به‌ستی خوێندن له زانكۆی ئه‌مریكی، ساڵی ١٩٤٩ ڕووی له شاری پاریس كردووه و دواتر ساڵی ١٩٥٠ ڕووی له شاری پڕاگ كردووه به مه‌به‌ستی خوێندن، ساڵی ١٩٥٢ له قوتابخانه‌ی حزبی له وڵاتی چێكۆسڵۆڤاكیا (پێشوو) ده‌رچووه، ساڵی ١٩٥٢ گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری سلێمانی، ساڵی ١٩٦٠ به‌كالۆریۆسی كشتوكاڵی له زانكۆی لاهور لە پاكستان وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٦٢ ماسته‌ری له كشتوكاڵ له زانكۆی دڵه‌ی (ده‌هلی) وڵاتی هندی وه‌رگرتووه، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ڕوسی، چیكی و ئینگلیزی بووه.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی ڕزگاری كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی شیوعی عێراقییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٧ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركووكی حزبی شیوعی عێراقی بووه، ساڵی ١٩٤٨ له حزبی ته‌حه‌روری عێراقی چالاكی نواندووه. ساڵی ١٩٥٢ به‌رپرسی لێژنه‌ی سلێمانی یه‌كێتی گه‌نجانی دیموكراتی عێراق بووه، ساڵی ١٩٥٢ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاشتیخوازانی شاری سلێمانی بووه، ساڵی ١٩٥٣ به‌شداری له نووسینه‌وه‌ی په‌یامی ئاشتیخوازانی كورد بۆ كۆنگره‌ی ڤییه‌نا كردووه، ساڵی ١٩٥٥ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی گروپی ماركسی سلێمانی بووه.
ساڵی ١٩٥٦ له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌یدا له ئه‌ندامانی حزبی شیوعی عێراقی په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه، ساڵی ١٩٥٦ بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان (یه‌كگرتنی دووه‌م)، ساڵی ١٩٥٧ بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان (یه‌كگرتنی سێیه‌م)، له هاوینی ساڵی ١٩٥٩ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانی له ماڵی دادوه‌ر زه‌كییه ئیسماعیل حه‌قی كردووه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی موڵه‌تی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق.
له ڕێكه‌وتی ٢٨ی حوزه‌یرانی ١٩٥٩ به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو له به‌ره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی بروسكه‌یه‌كی پشتگیری ئاراسته‌ی زه‌عیم ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم قاسم (١٩١٤ـ ١٩٦٣) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه، له ڕێكه‌وتی ٣٠ی حوزه‌یرانی ١٩٥٩ به‌شداری كۆنفرانسی دووه‌می به‌غدای نه‌كردووه و له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنفرانسه‌وه له ئه‌ندامێتی پارتی سڕكراوه، له ساڵی ١٩٥٩ له كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراقدا بەهۆی چه‌پڕە‌وی له ڕیزه‌كانی پارتی ده‌ركراوه.
له ڕێكه‌وتی ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٢ لە خولی یه‌كه‌م بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له ڕێكه‌وتی ٦ی ته‌موزی ١٩٩٢ كراوه‌ته جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان. له ڕیكه‌وتی ٤ی ئه‌یلولی ١٩٩٦ له شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه ئاماده‌ی دانیشتنی نائاسایی (استثناء) ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان بۆ درێژكردنی واده‌ی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه، له كۆتایی ساڵی ١٩٩٦ له‌به‌ر نه‌خۆشی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و چووه‌ته بریتانیا، له ڕێكه‌وتی ١ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٧ به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه له شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه، له ڕێكه‌وتی ٤ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٧ پرسه‌ی له مزگه‌وتی ڕە‌شاد موفتی شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ دانرا.
سه‌رچاوه‌كان :
١- كنێر عه‌بدوڵڵا، به‌شداری سیاسی ژنان له باشوری كوردستان، (سلێمانی ـ ٢٠١٦ز).
٢- ئارام كه‌ریم، من مامجه‌لال ده‌ناسم، به‌شی یه‌كه‌م، (بێ شوێن ـ ٢٠٠٠ز).
٣- كریس كوچرا، جنبش ملی كرد، ترجمه‌ی ابراهیم یونسی، چاپ دوم، (تهران ـ موسسه انتشارات نگاه ـ ١٣٧٧ھ . ش).
٤- مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩٤٥ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٥ز).
٥- شوكت خزندار، سفر ومحطات الحزب الشیوعي العراقي ... رؤیة من الداخل، (بیروت ـ دار الكنوز الأدبیة ـ ٢٠٠٥م).
٦- جه‌مال بابان، سلێمانی شاره گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی سێیه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز).
٧- سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، كورد و یه‌كه‌م ئه‌زمون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز).
٨- جمال بابان، أعلام الكورد، الجز‌ء الثاني، (أربیل ـ دار ـ آراس للطباعة والنشر ـ ٢٠١٢م).
٩- حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م).
١٠- ئه‌حمه‌د شه‌ریف له‌ك، شرۆڤه‌ی ڕووداوه مێژووییه‌كان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێرـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز).
١١- دره‌خشان شێخ جه‌لال حه‌فیدزاد، كورته‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی ئافره‌تانی كوردستان و هه‌ندێ له بیره‌وه‌رییه‌كانم، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٠ز).
١٢- الشرطة العامة، شعبة مدیریة التحقیقات الجنائیة، موسوعة سریة خاصة بالحزب الشیوعي العراقي السري، الجز‌ء الخامس، (بغداد ـ مطبعة الحكومة ـ ١٩٤٩م).
١٣- طارق جامباز و نیعمه‌ت عه‌بدوڵڵا پیرداود، په‌رله‌مانتارانی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ١٩٩٢ـ ٢٠٠٥، (هه‌ولێر ـ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠٠٨ز).
١٤- فوئاد سدیق، گه‌رده‌لوولی سیاسه‌ت، (هه‌ولێر ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠٦ز).
١٥- مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، ڕۆڵی كورد له بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازان له عێراقدا ١٩٥١ـ ١٩٦٣، (هه‌ولێر ـ خانه‌ی موكریان بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی موكریانی ـ ٢٠١٥ز).
١٦- نایب عه‌بدوڵڵا، بیره‌وه‌ری ٢١ ساڵی تیكۆشان، چاپی دووه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی نه‌ورۆز ـ ١٩٩٧ز).