مەولود سەلمان ئەحمەد

مەولود سەلمان ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول، ساڵی ١٩٦٦ لە شەڕی گەرووى عومەرئاغا شەهید دەبێت.


شەهید مەولود سەلمان ئەحمەد، ساڵی ١٩٤٦ لە شارۆچکەی دیانای سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، کاری جوتیاریی کردووە و خێزاندار بووە.

ساڵی ١٩٦١ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتاڵیونى شێخ کەوکەس دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانى چیای حەسەن بەگ و هندرێن و سەرتیزی کردووە. ساڵی ١٩٦٦ لە شەڕى گەرووى عومەرائاغا شەهید دەبێت.  


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر