مەناف محەمەد دەربۆ گوغۆ

مەناف محەمەد، ساڵی ١٩٧١ لە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٩٠ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشى گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى کوردستانى کردووە، لە ٣١ی ئاداری١٩٩١ بەهۆی بۆمبارانى تانکەکانى حکومەتى عێراقى لە بەستۆرە شەهید بووە.


شەهید مەناف محەمەد، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی ئوسومەربانی سەربە دەڤەری زرارەتی ناحیەی دارە شەکرانی سەربە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ خانەوادەى ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری شنۆ نیشتەجێ بوونە، ساڵى ١٩٧٦ گەڕاونەتەوە بۆ باشوورى کوردستان و لەلایەن دەسەڵاتدارانى حکومەتى عێراق لە ئۆردۆگاى مەلا ئۆمەر نیشتەجێ کراون، سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە. 

ساڵی ١٩٩٠ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشى گوڵان کردووە و لە هێزی گوڵان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستانى کردووە و لە ئازادکردنى ئازادکردنی شەقڵاوە، کۆڕێ، هەولێر، پردێ، کەرکووک بەشدار بووە.

لە ٣١ی ئاداری١٩٩١ دوای کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شاری هەولێر، مەناف و چەند هاوسەنگەرێکی لە نزیک گوندی بەستۆرە کەوتوونەتە بەر تۆپبارانى تانکەکانی ڕژێمی بەعس و لە ئەنجامدا مەناف شەهید بووە، دواتر لەلایەن هاوسەنگەرانییەوە لە گۆڕستانی گوندی سارداوە بە خاکیان سپێردراوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر