مەغدید حەمەد عەلی فەقێ

مەغدید حەمەد عەلی فەقێ، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول، ساڵی ١٩٧٤ لە چیای هندرێن شەهید دەبێت.


شەهید مەغدید حەمەد عەلی فەقێ، ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی گرتگی سەربە شارۆچکەی چۆمانی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و خەریکی کاری جوتیاریی بووە.

ساڵی ١٩٧١ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتاڵیونى ٤ى هێزى باڵەک کە ئەوکات عزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی بەرپرسی بووە، دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانى کۆڕەک و هندرێنى کردووە.  ساڵی ١٩٧٤ لە چیای هندرێن لە کاتی ئەرکی پێشمەرگایەتیدا بە تەقینەوەی مین شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.


 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر