مەغدید حەمەد عومەر رەسوڵ

مەغدید حەمەد عومەر ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٥٥ لە ناحیەی باسرمە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، دایکی ناوی عەیشە مستەفایە و براکانی نەجمەدین، عومەر، سەدرەدین و خالیدە، لە ساڵی ١٩٨٨ شەهید بووە.


ژیاننامە

مەغدید حەمەد عومەر رەسوڵ لە ساڵی ١٩٥٥ لە ناحیەی باسرمە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، دایکی ناوی عەیشە مستەفایە و براکانی نەجمەدین، عومەر، سەدرەدین و خالیدە، لە ساڵی ١٩٨٨ شەهید بووە.


خەباتنامە

مەغدید حەمەد عومەر ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٨٣ پەیوەندی بە لێژنە ناوچەی شەقڵاوەی سەر بە لقی دووی پارتی دەکات، لەگەڵ هاشم باپیر لە دەڤەری شێخ وەسانان دەبێتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٨٨ هێزێکی زۆری سەربازانی ڕژێمی بەعس هێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری شێخ وەسانان و مەغدید حەمەد لەو سەنگەرەدا فیشەکێکی بەردەکەوێت و شەهید دەبێت، هاوسەنگەرانی هەر لە نزیک سەنگەری شەهیدبوونی بە خاكی دەسپێرن. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر