محەمەد عەبدوڵا محەمەد مەعروف

محەمەد عەبدوڵا محەمەد مەعروف ناسراوە بە(محەمەد ڕەشاش) پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەکانی سەردەستە و سەرپەل و بەرپرسی سەربازی لقی وەرگرتوە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە شەهید بووە.


ژیاننامە

محەمەد عەبدوڵا محەمەد ناسراوە بە محەمەد ڕەشاش لە ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی گڵێجاڵی سەربە دەڤەری بەمۆ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، دایکی ناوی تەڵا مەحمود حەمەمین و خێزانی ناوی مریەم مەحمودە و خاوەن کوڕێکە بەناوی کەمال، ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە.


خەباتنامە

محەمەد عەبدوڵا محەمەد ناسراوە بە محەمەد ڕەشاش لە ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لە لقی یەکەم بە سەرپەرشتی کەمال ئەحەڕەش سەر بە لقی زمناکۆیی سەر بە بەتالیۆنی شەشی بەمۆ بە فەرماندەیی فازڵ تاڵەبانی سەر بە هێزی خەبات دەبێتە پێشمەرگە، بەشداری شەڕەکانی پردی زەڵم، عەنەب، دەشتی شارەزوور، دەربەندیخان کردووە، پلەی سەردەستە دەبێت و دواتر پلەی سەرپەلی پێی دەدرێت و لە بەتالیۆنی نوری حەمەعەلی لە لقی عوسمانی عەلی چەتون پلەی بەرپرسی سەربازی بەتالیۆنی پێ دەدرێت هاوسەنگەر بووە لەگەڵ نافع تەوێلەیی و فەتاح ئاغا و جەلال لاوەرانی و حەمەکەریم عەرەب کوژ و ئەوڕەحیم لاوەرانی و کەریم شەمێرانی و عەلی غەفور زمناکۆیی، لە بەرواری ٨ی نیسانی ١٩٧٤ لە شەڕی دەربەندیخان لە رووبەڕوبونەوەی لەگەڵ سەربازانی ڕژێم فیشەکی بەردەکەوێت و شەهید دەبێت، هاوسەنگەرێکی تری بە ناوی نافع تەوێلەیی لە گەڵی شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر