موحسین یاسین تەها عەبدوڵا

موحسین یاسین لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی پیربووبی سەربە ناحیەی زێلکانی قەزای شێخانی دەڤەری بادینان لە دایکبووە. ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٨٣ شەهید کراوە.


شەهید موحسین یاسین لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی پیربووبی سەربە ناحیەی زێلکانی قەزای شێخانی دەڤەری بادینان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و سەرەتا لە پارێزگای ئەهواز و دواتر لە شاری نەغەدە نیشتەجێ بووە. خێزاندار بووە.  

ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە بەتالیۆنى حەسۆ میرخان بۆتە پێشمەرگە. لە ماوەى ژیانى پێشمەرگایەتی خۆی بەشداری زۆرێک لە چالاکییە پارتیزانییەکان کردووە.

ساڵی ١٩٨٣ موحسین یاسین و دەستەیەک هاوسەنگەری لە سەر سنوور و لە نێوان خانێ و حاجی ئۆمەران کەوتوونەتە بۆسەی هێزێکی نەیار و دوژمنی پارتی و دوای دروستبوونی ڕووبەڕووبوونەوە موحسین فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، لەلایەن هاوسەنگەرانی جەستەکەی دەگوازنەوە گۆرستانی شاری نەغەدە و بە خاکی دەسپێرن.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر