شەهید مه‌جید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عومه‌ر، ناسراوه به (مه‌جید كاروانچی)، ساڵی ١٩٣٧ له گوندی كانیه‌قوڕی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له دایكبووه. تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووه و خاوەنى کچێک بووە.
ساڵى ١٩٦٣ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لەلای مەلا تەها شێخ وەسانى بۆتە پێشمەرگە. لە نێوان ساڵانى ١٩٦٣- ١٩٦٥ لەشەڕەکانى چیاى کۆڕەک و دارەهیشک و بێخاڵ بەشدارى کردووە، لەدوو چالاکى نێو شار ڕواندز بەشدارى کردووە، لە شەڕەکانى دۆڵى ئاکۆیانیش بەشدارى شەڕی کردووە.
ساڵى ١٩٦٣ لە هەریر بەشدارى شەڕى کردووە دژى سوپاى عێراق، ساڵى ١٩٦٥ بۆتە سەرلق و جێگرى فەرماندە محەمەد زیاد فەقیانى.
ساڵی ١٩٦٥ له هێرشێكی گه‌وره‌ی سوپای عێراق، بۆسه‌ر زنجیره چیای كوڕە‌ك شه‌هید بووه. ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی گوندی فه‌قیانی قه‌زای ڕواندز به خاك سپێردراوه.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


