مسته‌فا محه‌مه‌د عه‌بدولڕەحمان حسین ئاغا، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٢ له‌سه‌ر داخوازی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٣ له شۆڕشی ئه‌یلوولدا جێگری فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی كه‌رتی یه‌ك له چه‌می ڕێزان بووه، ساڵی ١٩٦٤ له كۆنگره‌ی شه‌شه‌م بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌ستنیشانكراوی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی بووه، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و یه‌كه‌مین سكرتێری ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٦٦دا له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه گشت پله‌كانی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه، له كۆنگره‌ی حه‌وته‌م له ڕیزه‌كانی پارتی دوور خراوته‌وه، له ٨ی نیسانی ٢٠٠٤ له شاری واشنتۆن كۆچی دوایی كردووه.
ژیاننامه
مسته‌فا محه‌مه‌د عه‌بدولڕەحمان حسین ئاغا، ناسراو به مستەفا قەرەداغی، مسته‌فای حه‌مه‌ئاغای ئه‌وڕەحمان ئاغا، سالار، سالار مستەفا قەرەداغی، مچه و ئه‌بو چفنه، ساڵی ١٩٢١ له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، به ڕه‌چه‌ڵه‌ك له ئاغاكانی شێوه‌كه‌ڵی سلیمانییه كه دواتر ڕوویان كردووه‌ته شاری قه‌ڵاچوالان پایته‌ختی میرنشینی بابان و ئه‌وجا له‌لایه‌ن میره‌كانی بابانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌ڤه‌ری قه‌ره‌داغیان به‌خشراوه و به ناوی ئه‌وێوه ده‌ناسرێن، باوكی و مامه‌كانی به‌شداری شۆڕشی شێخ مه‌حمودی حه‌فید (١٨٨٤ـ ١٩٥٦) دژ به سوپای شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا كردووه، ساڵی ١٩٤٣ قۆناغی ئاماده‌یی له شاری سلێمانی ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٤٤ به فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی سلێمانی دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٤٥ له به‌شی مافی كۆلێژی مافی به‌غدا وه‌رگیراوه به‌ڵام هه‌ر زوو وازی هێناوه، ساڵی ١٩٤٦ به مه‌به‌ستی خوێندن ڕووی له شاری به‌یروت پایته‌ختی لوبنان كردووه، ساڵی ١٩٤٧ به مه‌به‌ستی خوێندن ڕووی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه.
ساڵی ١٩٥١ ماسته‌ری له به‌شی ئابووری زانكۆی برۆكلی له سانفرانسیسكۆ (ویلایه‌تی كالیفۆرنیا) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٥٢ ماسته‌ری كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی سانفرانسیسكۆ (ویلایه‌تی كالیفۆرنیا) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌رگرتووه، له ٥ی ئایاری ١٩٥٥ به فه‌رمانێكی پادشایی به مامۆستای قۆناغی دواناوه‌ندی دامه‌زراوه، له ڕۆژانی ١٠ تا ١٦ی ئابی ١٩٥٦ به‌شداری كۆنگره‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له ئه‌وروپا (K.S.S.E) له شاری ڤیسبادنی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵی كردووه، ساڵی ١٩٥٦ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای به‌جێ هێڵاوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه نیشتمان، ساڵی ١٩٥٦ به وانه‌بێژی ئاماده‌یی بازرگانی به‌غدا دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٥٧ مامۆستای زمانی ئینگلیزی دواناوه‌ندی سلێمانی بوو، ساڵی ١٩٥٨ له ژێر ناوی سالار په‌رتووكی (زبان چۆن په‌یدا بووه؟) وشانۆگه‌ری ئاوات له ژێر ناوی سالار مسته‌فا قه‌رداغی له‌چاپ ده‌دا، له ١٦ی كانونی دووه‌می ١٩٥٩ له هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی سه‌ركه‌وتن له شاری به‌غدا به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی یانه‌كه هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٥٩ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری عێراق به سكرتێری یه‌كه‌م و به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٥٩ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری نه‌ورۆز بووه، ساڵی ١٩٦٠ دوو به‌رهه‌می چاپكراوی له شاری به‌غدا به ناونیشانی (چه‌ند تیۆرێكی زانیاری و میر كچان) به ناوی مچه له چاپ داوه، ساڵی ١٩٦٠ وه‌ك سكرتێری دووه‌م له باڵیۆزخانه‌ی كۆماری عێراق له وڵاتی لائۆس ده‌ستبه‌كار بووه، ساڵی ١٩٦١ كۆنسولی كۆماری عێراق له شاری پراگ پایته‌ختی كۆماری چێكۆسڵۆڤاكیا بووه، ساڵی ١٩٦٢ سكرتێری یه‌كه‌می بالێوزخانه‌ی كۆماری عێراق له لاوس بووه، ساڵی ١٩٦٢ سكرتێری یه‌كه‌می باڵیۆزخانه‌ی كۆماری عێراق له نایجیریا بووه.
له ٨ی نیسانی ٢٠٠٤ له شاری واشنتۆن كۆچی دوایی كردووه و دواتر ته‌رمی بۆ هه‌رێمی كوردستان گوازراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له ١٦ی نیسانی ٢٠٠٤ له گردی گۆمه‌زی ده‌ڤه‌ری قه‌ره‌داغ له پارێزگای سلێمانی به خاك سپێردراوه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بووه.
خه‌باتنامه
مسته‌فا قه‌رداغی ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٥٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٢ له‌سه‌ر داخوازی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٢ له ڕێی ئێرانه‌وه ده‌زگایه‌كی ڕادیۆی بۆ شۆڕشی ئه‌یلوول هێناوه، ساڵی ١٩٦٣ له شۆڕشی ئه‌یلوولدا جێگری فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی كه‌رتی یه‌ك له چه‌می ڕێزان بووه، له‌لایه‌ن سوپای عێراق به (ابو چفنه) ناسراو بووه، ساڵی ١٩٦٣ له‌گه‌ڵ (ده‌یڤید ئادامسۆن)ی ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژنامه‌ی سه‌ندی تیلگرافی بریتانی دیداری هه‌بووه، ساڵی ١٩٦٣ ئه‌ندامی شاندی كوردی بووه بۆ سه‌ردانی جه‌مال عه‌بدولناسر (١٩١٨ـ١٩٧٠) سه‌رۆككۆماری میسر، ساڵی ١٩٦٤ له كۆنگره‌ی شه‌شه‌م بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌ستنیشانكراوی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی بووه، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٦٤ یه‌كه‌مین سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق و هه‌مانساڵ بووه‌ته ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستووری سه‌ر به نووسینگه‌ی جێبه‌جێكار(المكتب التنفیذي) و ساڵی ١٩٦٥ سكرتێری نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق بووه.
ساڵی ١٩٦٥ له باوه‌خۆشین له ده‌ربه‌ندیخان سه‌ر به پارێزگای سلێمانی به هه‌ڵه به سه‌ختی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی عێراقییه‌وه بریندار كراوه، له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٦٦دا له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه گشت پله‌كانی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه و له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان سڕ كراوه و داهاتووی كاری سیاسیی خراوه‌ته به‌رده‌م كۆنگره‌ی حه‌وته‌م، ساڵی ١٩٦٧ وه‌ك سه‌رۆكی تێبینه‌ران له وه‌زاره‌تی بازرگانی كۆماری عێراق ده‌ستبه‌كار بووه، ساڵی ١٩٧٠ به پله‌ی (قائم بالأعمال) له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له جاكارتای ئیندونیزیا بۆ خزمه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه. له ١ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٢ به پله‌ی وه‌زیری ڕاسپێراو (وزیر مفوض) له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له جاكارتا دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٧٢ به باڵیۆزی عێراق له پاریس دانراوه به‌ڵام هه‌ر زوو فه‌رمانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٧٣ وه‌ك په‌نابه‌ر له كۆماری ڕۆمانیا نیشته‌جێ بووه، ساڵانی (١٩٧٥-١٩٧٦) له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه و ڕزگاری بووه، ساڵی ١٩٧٨ ڕووی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه، ساڵی ١٩٨٩ له دامه‌زرێنه‌رانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كورد بووه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له‌به‌رهه‌مه‌كانی:
- زبان چۆن په‌یدا بوه؟ ـ ١٩٥٨.
- ئاوات ـ ١٩٥٨.
- میر كچان ـ ١٩٦٠، (وه‌رگێڕان).
- چه‌ند تیۆرێكی زانیاری ـ ١٩٦٠.
- Kurdistan Times ـ ١٩٩٠.
سه‌رچاوه:
- ئـه‌رشیفی دەستەی ئینسکۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.