شەهید مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ لەلایەن حکومەتى بەعس ڕادەگوێزرێنەوە بۆ کۆمەڵگاى زۆرەملێی هەریر و قۆناغى خوێندنى بنەڕەتى لە ناحیەى هەریر خوێندووە و ساڵى ١٩٨٢ ئاوارەى ئێران بووە و لە گوندى ڕاژانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان نیشتەجێ بووە. ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان و لە زێدى خۆى نیشتەجێ بووە.
ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە سنوورى لێژنە ناوچەى مێرگەسۆر بۆتە پێشمەرگە، بەشدارى شەڕەکانى کێلى سەلیم خان و بابکێ و دەشتە هێرت و داستانى خواکوڕک کردووە.
ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستانى دژى حکومەتى عێراق کردووە و بەشدارى ڕزگارکردنى کەرکوک و دەڤەرى سلێمانى کردووە. ساڵى ١٩٩٤ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە.
لە شەوى ٢٠ لەسەر ٢١ى ئابى ١٩٩٦ لەشەڕى ناوەخۆ بە توپبارانی توپخانەی ئێران لە چیاى مامەڕوت شەهید بووە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


