محەمەد ساڵح عەبدولکەریم محەمەد

شەهید حەمەساڵح عەبدولکەریم، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و دوای گەڕانەوەی لەلایەن ڕژیمی بەعسەوە بۆ خوارووی عێراق ڕاگوێزراوه‌، لە ژیانی پێشمەرگایەتی و لە شۆڕشی ئەیلوول یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە نزیک گوندی گرێزەی دەشتی شارەزوور لەگەڵ برایەکی کەوتوونەتە بۆسەی هیزێكی یه‌كێتی و شەهید بوونە.


حەمەساڵح عەبدولکەریم محەمەد، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی گرێزەی سەربە قەزای سەیدسادق لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە نیشینگەی دەربەندی دزڵی نیشتەجێ بووە، دوای گەڕانەوەیان بۆ کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ خوارووی عێراق راگوێزراون و لە شاری دیوانیە نیشتەجێ کراون، حەمەساڵح عەبدولکەریم خێزاندار بووە و خێزانی ناوی خورشیدە سەعید بووە و خاوەنی سێ کوڕ و یەک كچ بووە بەناوەکانی قادر، سەردار، سەلاح، سروە.

ساڵی ١٩٦٩ بۆتە پێشمەرگە لە لقی ٣ی بەتالیۆنی ٩ی شەهید دڵشاد کە سەربە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، کە لەو کاتەدا شێخ محەمەد باساکی سەرلقی بووە و فەتاح ئاغا فەرماندەی بەتالیۆن بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای حەسەن بەگی دەڤەری سۆران فیشەک بەرقاچی ڕاستی کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.  

ساڵی ١٩٧٩ دووبارە بۆتەوە بە پێشمەرگە لەلای عەبدوڵا ئاغا کە سەربە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

لە ٤ی ئەیلوولی ١٩٨١ دوای ئەنجامدانی چالاکییەک لە دەشتی شارەزوور، ویستوویانە بچنە گوندی گرێزە بۆ پشوویەکی کورت و بردنی هەندێک پێویستی تایبەت بۆ شاخ، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە گوندی گرێزە کەوتوونەتە بۆسەی هێزێكی یه‌كێتی و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە لە ئەنجامدا حەمەساڵح عەبدولکەریم و مەحەمەد عەبدولکەریم (حەمە گرێزەیی) برای شەهید بوونە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر