محەمەد ئەول محەمەد خەسرۆ

محەمەد ئەول ناوسراو بە (حەمەی عەول)، لە ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، بەشدارى چەندی شەڕى دژى سوپاى عێراق کردووە، ساڵی ١٩٧٤ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ٣ی نیسانی ١٩٧٤ بریندار بووە و ٨ ڕۆژ دواى برینداربوونى شەهید بووە.


شەهید محەمەد ئەول ناوسراو بە (حەمەی عەول)، لە ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی سەرای سوبحان ئاغا دەشتی شارەزووری پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، دانیشتووی گوندی تەپە ڕەشی نزیک سەیدسادق بووە و سەرقاڵی کاسبی ناو بازاڕ بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە و خاوەنی دوو کچ و کوڕێک بووە. 

ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە پەلی حەمەی نەریمان سەربە لقی شەهید کەمال سەلیم سەربە بەتالیۆنی ١٠ی پێنجوێنی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. لە١ی کانوونی یەکەمی ١٩٦١بەشداری شەڕی نێوان شانەدەری و پێنجوێن و لە ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٦١ بۆ ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٦١شەڕی شەڕەکانی دەشتی شارەزوور، شەڕەکانی دەڤەری هەورامان، شەڕەکانی چواردەوری پێنجوێن و چیای کوڕەمێو، تازەدێ، گوڵی تازە، کانی سێوەی سورێن، چیای خڕنۆک، سیامێوە، جۆمەرەسی، بانی بنۆک، گەرچینە، چنارە و لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی١٩٦٦ شەڕی بەرپەرچدانەوەی هێرشی سەربازی ئەوکاتی عێراق بۆ چیای سورێن و دەڤەری پێنجوێن کردووە.

ساڵی ١٩٧٤ پلەی سەرپەلی لە لقی ئەحمەد چەقژی وەرگرتووە، کە لقی چواری سەربە بەتالیۆنی بەمۆ بەفەرماندەیی حەمە سور حسێن سەر بە هێزی خەبات. دواى ماوەیەک حەمەی عەول وەک سەرپەل گوازراوەتەوە بۆ لقی پێنج بە فەرماندەیی عەریف مەحمود سیاگوێزى سەر بە بەتالیۆنی پێنجوێن بە فەرماندەیی نورى حەمە عەلى سەر بە هێزی خەبات. 

لە ٣ی نیسانی ١٩٧٤ سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق هێرشی فراوانیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە چیاکانی چواردەوری دەربەندیخان، سەرەتای هێرشەکەی ڕژێم بە تۆپبارانی چڕ دەستی پێکرد و لقەکەی عەریف مەحمود سیاگوێزی بە سەختی کەوتۆتە بەر تۆپبارانەکەوە و لە ئەنجامدا ڕەحیم ماچۆ و حەسەن پیرۆز کەڵتەکەیی شەهید بوونە و حەمەی عەول، عەریف مەحمود، عەبدوڵا گورجی، عەبدولڕەحمان عەبدوڵا، جەمال محەمەد عەبدوڵا بە سەختی بریندار بوونە، هەر پێنج بریندارەکە لەلایەن فەرماندەی بەتالیۆنەوە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان لە وڵاتی ئێران، بەڵام حەمەی عەول و جەمال محەمەد عەبدوڵا بە هۆی سەختی برینەکەیانەوە لە نەخۆشخانەی مەریوان دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سنە و لە ١١ی نیسانی ١٩٧٤ دوای هەشت ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، حەمەی عەول بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە. 


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا، ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە چیای زرارا لە دەڤەری سیدەکان، لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

نەبی ئەحمەد سۆفی

نەبی ئەحمەد سۆفی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

میرۆ حەمۆ سلێمان

میرۆ حەمۆ سلێمان، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

موسا عەزیز عومەر

موسا عەزیز عومەر، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٨ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی نزاریە لە دەڤەری سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل خدر حەوێز

ئیسماعیل خدر حەوێز، ساڵی ١٩٨٠ لە سنوورى لێژنە ناوچەى ڕواندز، پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر