محەمەد ئەمین خدر مەحمود

محەمەد ئەمین خدر مەحمود، پێشمەرگەشۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گەلی عەلی بەگ شەهید بووە.


محەمەد ئەمین خدر مەحمود، لەساڵی ١٩٣٠ لە گوندی باڵەکیانی شارۆچکەی دیانای سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، نەخوێندەوار بووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.

لەساڵی ١٩٧٠ دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی سەید عاسی کە سەربە هێزی ڕزگاری بووە، بەشداری شەڕی گۆڕەز کردووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گەلی عەلی بەگ بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی بەعس شەهید بووە.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر