محەمەد نەبی مستەفا

محەمەد نەبی مستەفا، ساڵی ١٩٩٣ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات. لە ڕۆژی ١٩ی تەمووزی ساڵی ١٩٩٧، لە چیای ڕۆبی ڕواڵ لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.


شەهید محەمەد نەبی مستەفا لە ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی قەلێتان سەربە قەزای سیدەکان لەدایک بووە، کارى جوتیارى کردووە و سەڵت بووە.

ساڵی ١٩٩٣ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ساڵى ١٩٩٥ لە سوپاى سیدەکان بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٩٦ بووەتە سەرپەل لە سوپای سیدەکان، لەهەموو شەڕەکانی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە دەڤەری سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ١٩ی تەمووزی ساڵی ١٩٩٧، لە چیای ڕۆبی ڕواڵ لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر