محەمەد عەوڵا حەمەد عەبدی

محەمەد عەوڵا لە ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی سیقوجانی سەربە ناحیەی دیبەگەی دەڤەری کەندێناوەی قەزای مەخمور لە دایکبووە. ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. لە کۆتاییەکانی مانگی ٧ی ١٩٧٤ دواى دەسگیرکردنی سزای لە سێدارەدانی سەربازی بۆ دەرچووە و لە سێدارە دراوە و شەهید بووە.


شەهید محەمەد عەوڵا لە ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی سیقوجانی سەربە ناحیەی دیبەگەی دەڤەری کەندێناوەی قەزای مەخمور لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندار بووە و خاوەنی چوار کوڕ و چوار کچ بوونە، دوای شەهیدبوونی محەمەد عەوڵا خێزانەکەی لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتی عێراقەوە دەستگیر کراون و گوازراونەتەوە شاری ڕوومادی و لە قەزای حەدیسە نیشتەجێ کراون، ساڵی ١٩٨٠ توانیویانە بگەڕێنەوە کوردستان.

ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنی دووی هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە فەرماندەیی عەریف عوسمان بۆتە پێشمەرگە. بەشداری هەردوو شەڕی گوندی شێوەی گچکە و شێوەی گەورە کردووە و هەروەها بەشداری لە چالاکی گومرگی شاری هەولێر کردووە.

لە مانگی ٤ی ١٩٧٤ محەمەد عەوڵا و هاوسەنگەرانی لە ئەشکەوتی گوندی بنەسڵاوەی بچوک لە سەنگەری بەرگریدا ڕووبەڕووی هێرشی سوپاى ئەوکاتی عێراق بوونەتەوە، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ماوە درێژ محەمەد عەوڵا و فاخیر سەیداوەیی بە برینداری دەکەونە دەست سەربازی ئەوکاتی عێراق و دەستگیر کراون، سەرەتا دەگوازرێنەوە شاری هەولێر و ماوەی سێ مانگ لە زیندانەکانی هەولێر زیندانی کراون، دواتر گوازراونەتەوە شاری موسڵ و دوای دوو مانگ زیندانی کردنییان لە گرتووخانەی شاری موسڵ لە کۆتاییەکانی مانگی ٧ی ١٩٧٤ سزای لە سێدارەدانی سەربازیان بۆ دەرچووە و لە سێدارە دراون و شەهید بوونە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر