محەمەد شەریف جەمیل عەلی

محەمەد شه‌ریف جه‌میل عه‌لی، له‌ ساڵی ١٩٣٢ دەچێتە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگە لە شەڕەکانی شۆڕشی یەکەمی بارزان و شۆڕشی دووەمی بارزان و شەڕەکانی بەرگری لە کۆماری كوردستان-مهاباد بەشداری دەکات، لە ساڵی ١٩٤٧ لە شەڕەکانی بەرگریکردن لە کۆمار شەهید دەبێت.


ژیاننامه‌

شه‌هید محەمەد شه‌ریف جه‌میل عەلی لە ساڵی ١٩٠٥ لە گوندی ئەرگوش لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٤٧ لە شەڕەکانی بەرگریکردن لە کۆماری كوردستان مه‌هاباد شەهید دەبێت و له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ گۆڕستانی ‌گوندی درۆ له‌نێوان كانیه‌سپی و شنۆ، به‌خاك ده‌سپێردرێت.


خه‌باتنامه‌

لە ساڵی ١٩٣٢ دەچێتە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگە لە شەڕەکانی شۆرشی یەکەمی بارزان و شۆڕشی دووەمی بارزان و شەڕەکانی بەرگری لە کۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد بەشداری دەکات.

لە ساڵی ١٩٤٧ لە شەڕەکانی بەرگریکردن لە کۆماری كوردستان  له‌ شاری مه‌هاباد شەهید دەبێت و له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ گۆڕستانی ‌گوندی درۆ له‌نێوان كانیه‌سپی و شنۆ، به‌خاك ده‌سپێردرێت، شایانی باسه‌ محه‌مه‌د محەمەد شەریف جه‌میلى كوڕی شه‌هید  محەمەد شه‌ریف جه‌میل عەلی له‌ ساڵی ١٩٨٣ له‌ ئۆردوگای قوشته‌په‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر به‌ر شاڵاوی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی ڕووخاووه‌ ده‌كه‌وێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر