محەمەد سەلیم زاهیر

محەمەد سەلیم زاهیر، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ١٢ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


شەهید محەمەد سەلیم زاهیر، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی گردەسێن (ناحیەیی ئیستا) سەربە قەزای ئاکرێ لە پارێزگای موسڵی کۆن و دهۆکی ئیستا  لەدایک بووە، خوێندەواری نەبووە، خێزاندار بووە.

ساڵی ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان، پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٥ لە سوپای سیدەکان بۆتە پێشمەرگە، لە شەڕەکانی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە دەڤەری سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ١٢ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر