محەمەد سەعید عەبدوڵڕەحمان

محەمەد سەعید عەبدوڵڕەحمان، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.


شەهید محەمەد سەعید عەبدوڵڕەحمان، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزنی قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خێزاندار بووە.

ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، بەشدارى شەڕەکانى کردووە و لە هەمان ساڵ لە شەڕى نەهلێ بریندار بووە.

ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینی جەماوەرى کوردستان پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە و لە سوپاى بارزان بووەتە پێشمەرگە، لە ١٨ى تشرینی یەکەمى ١٩٩٥ لە دەڤەرى مزوورى باڵا لەلایەن چەکدارانى پەکەکە شەهید کراوە و لە گورستانی زولفەقاری شارۆچکەى هەریر بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر