محەمەد زەکی حەسەن

محەمەد زەکی حەسەن، ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی بییە لە دەڤەری بەرێگارێ سەر بەقەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لە هێزی هەڵگورد لەلای دلۆڤان ساڵح عەبدولعەزیز بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و چووەتە شاری نەغەدە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر لە ئوردۆگای جەهرم نیشتەجێ کراوە و لەوێوە گواستراوەتەوە بۆ شاری زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بلوچستان لە رۆژهەڵاتی ئێران.


ساڵی ١٩٧٨ لەسەر ڕاسپاردەی و ئیدریس بارزانى بەنهێنی خۆی گەیاندۆتە شاری کەرەج و لەوێوە ڕەوانەی شاری ورمێ کراوە و دواتر بە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان خۆی گەیاندۆتە بارەگای هەرێمی یەک (١) لە ناوچەی کوماتە لە پارێزگاى دهۆک، لەگەڵ مەفرەزەی مولازم عەلی چووە بۆ دەڤەری نە‌هێلی و تاکو ساڵی ١٩٧٩ لەو دەڤەرە بووە، لەهەمان ساڵدا بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی کە لە گوندی دەربەند لە دەڤەری مەرگەوەڕی ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەسترا، گەڕاوەتەوە بۆ ئوردۆگای زێوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای کۆتاییهاتنی کۆنگرە ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ مەکتەبی سەرۆکی پارتی و ڕەوانەی ناوچەی ئامێدی کراوە کە محەمەد حسێن عەبدولعەزیز ئەحمەد بەرپرسی بووە.

ساڵی ١٩٨٨لەکاتی شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی ناوچەی بادینان، دوو برای محەمەد زەکی بەناوەکانی عەلی حەسەن جادر و ڕەشید حەسەن جادر و برازایەکی بەناوی عەبدولرەحمان عەلی حەسەن ئەنفال کران، بەڵام ناوبراو ڕووی کردۆتە چیاکان و لەوێ خۆی گەیاندۆتە بەحرکە لە پارێزگای هەولێر و لەوێ بەقاچاخ ژیاوە، ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕینى خەڵکى باشووری کوردستان بەشدار بووە و بەسەختی بریندار بووە، دوای چاکبوونەوەی دووبارە پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگە کردووەتەوە، ساڵی ١٩٩٣ گواستراوەتەوە بۆ لەشکری دووی تایبەت و بەهۆی برینەکانیەوە بەپلەی موقەدەم خانەنشین کراوە.

محەمەد زەکی بەشداری دەیان شەڕ و داستانی کردووە لەوانە داستانی دێرەلوک، خواکورک و کانی ماسی لە دەڤەرى بادینان لە پارێزگاى دهۆک، لەژیانی پێشمەرگایەتیدا سێ جار بریندار بووە، ساڵی ٢٠١٠   لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی  مەدالیای بارزانی پێ بەخشرا.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر