محەمەد حەسەن سه‌لیم ئه‌حمه‌د، ناسراو به محەمەد حەسەن باجلوری، ساڵی ١٩٣٣ له باجلوری سه‌ر به پارێزگای دهۆك له‌دایك بووه، تا قۆناغی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، ساڵی ١٩٧٥ پاش نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی ئێران بووه، بێجگه له زمانی دایك هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و فارسی زانیووه.
ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه كردووه، له هێزی هێزی عه‌لی خه‌لیل بۆته پێشمه‌رگه، له‌به‌ر ئازایه‌تی و زیره‌كی كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی ٤ی هێزی دهۆك، ساڵی ١٩٧٦ به‌شداری خولێكی تۆپهاوێژی كردوه، له چه‌ندین شه‌ڕی دژ به هێزی داگیركه‌ری عێراق به‌شداری كردووه، ساڵی ١٩٦٨ له شه‌ڕی چیای پیرئۆمه‌را له پارێزگای دهۆك بریندار بووه. له ٢٦ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ له‌شه‌ڕی شنۆ شه‌هید بووه.