محەمەد حاجی تاهیر

محه‌مه‌د تاهیر عه‌بدوڵا مسته‌فا ناسراو به‌ محەمەد حاجی تاهیر، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری كۆنفڕانسی دووه‌می به‌غدا بووه‌ و هەمان ساڵ بووەتە نوێنه‌ری كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان‌‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌ كۆنگره‌ی پێنجه‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان....


محه‌مه‌د تاهیر عه‌بدوڵا مسته‌فا ناسراو به‌ محەمەد حاجی تاهیر، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری كۆنفڕانسی دووه‌می به‌غدا بووه‌ و هەمان ساڵ بووەتە نوێنه‌ری كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان‌‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌ كۆنگره‌ی پێنجه‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٦٣دا ئه‌ندامی لێژنه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی عێراقی له‌ خانه‌قین بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ماوه‌تی کردووە بۆ پشتگیریکردن لە تاقمی مه‌كته‌بی سیاسی‌.


ژیاننامە

محه‌مه‌د تاهیر عه‌بدوڵا مسته‌فا ناسراو به‌ محەمەد حاجی تاهیر، ساڵی ١٩٣١ له‌ پارێزگای سلێمانی و له‌ بنه‌ماڵه‌یەكی بازرگان له‌دایك بووه‌ و  به‌ كاری بازرگانی خه‌ریك بووه‌، ده‌رچووی پۆلی دوو‌ە‌می ناوه‌ندییه‌، ساڵی ١٩٤٨ به‌شداری خۆپیشاندانی شاری به‌غدا دژ به‌ په‌یماننامه‌ی پۆرتسمۆس له‌ نێوان شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا و شانشینی عێراقی به‌ دروشمی ئازادی بۆ به‌ندكراوه‌ بارزانییه‌كان كردووه‌، له‌ په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردودا خاوه‌ن كۆگای ڕادیۆفرۆشی مه‌وله‌وی بووه‌ له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی شاری سلێمانی، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، فارسی و عه‌ره‌بی بووە‌، لە ١٣ی ئاداری ٢٠٢٠ له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه و له‌ گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د شاری هه‌ولێر ئه‌سپارده‌ی خاك كراوه‌‌.


خه‌باتنامه‌

محه‌مه‌د تاهیر عه‌بدوڵا مسته‌فا ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٤٧ بووەتە ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی كۆیه‌، ساڵی ١٩٤٩ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی بووه‌، ساڵی ١٩٥٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، له‌ مانگی حوزه‌یرانی ١٩٥٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی عێراق بووه‌، ساڵی ١٩٥٤ بۆ بانگەشەی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (١٩١٤ـ٢٠٠٠) بۆ پارێزه‌ر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فه‌تاح  له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ هه‌وادارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕووده‌كاته‌ ده‌ڤه‌ری قه‌ره‌داغ و، له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ نزیك شاری سلێمانی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئەوکاتی ڕژێم ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕە‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی سه‌رای سلێمانی كراوه‌ و دواتر بۆ به‌ندیخانه‌ی كه‌ركووك گواستراویەوە و له‌دوای ١٥ ڕۆژ به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێ، ساڵی ١٩٥٦ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی لێژنه‌ی ناوچه‌ی پێنجوین بووه‌، له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٥٦ خاڵی په‌یوه‌ندی بووه‌ له‌ نێوان پارتی دیموكراتی  كوردستان و حزبی شیوعی عێراقی له‌ شاری سلێمانی، ساڵی ١٩٥٦ به‌شداری له‌ خۆپیشاندانی به‌رده‌ركی سه‌را کردووە بۆ داواکردنی مۆڵەت پێدان بە له‌تیف مه‌حمود سه‌عید (١٩١٧ـ١٩٧٢) ناسراو به‌ شێخ له‌تیفی حه‌فید تا نوێژی مردوو له‌سه‌ر ته‌رمی باوكی بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیس به‌ چڕی ته‌قه‌یان لێكرا.

ساڵی ١٩٥٨ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی پارتی دیموكراتی  كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری كۆنفڕانسی دووه‌می به‌غدا بووه‌ و هەمان ساڵ بووەتە نوێنه‌ری كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان‌‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌ كۆنگره‌ی پێنجه‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، بووەتە به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی سلێمانی و لە هەمان ساڵدا بووەتە ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاشتیخوازانی سلێمانی، ساڵی ١٩٦١ به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌ شاری سلێمانی ‌ژیاوه‌ و به‌ كاری ڕێكخستن و ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ خه‌ریك بووه‌، ساڵی ١٩٦١ له‌ ستافی چواره‌می لێژنه‌ لقی دوو له‌ سه‌رده‌می سه‌رپه‌رشتیاری‌ عه‌لی عه‌بدوڵا به‌رپرسی لێژنه‌ی لق بووه‌‌، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌ و‌ پله‌ی سه‌رپه‌ل بووه‌ له‌ دۆڵبێشك‌ (سلێمانی)، ساڵی ١٩٦١ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی ماوه‌ت بووه‌، له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٦٣دا ئه‌ندامی لێژنه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی عێراقی له‌ خانه‌قین بووه‌ و توانیویه‌تی كێشه‌ی نێوان هه‌ردوولا به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ چاره‌سه‌ر بكات، ساڵانی (١٩٦٣- ١٩٦٤) له‌ ستافی سێیه‌می لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی لق ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٦٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی كۆیه‌ بووه‌، ساڵی ١٩٦٣ ئه‌ندامی شاندی دانوستانكار بووه‌ بۆ لای حكومه‌تی عێراقی به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد‌، ساڵی ١٩٦٥ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ هه‌مه‌دان و لێبوردنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆك مسته‌فا بارزانییه‌وه‌ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چوار‌.


سه‌رچاوه‌كان:

  1. ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان .
  2. حوسێن حاجی قادر، ژیان و به‌سه‌رهات و هه‌ندێ گۆرانی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر تایه‌ر تۆفیق، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی پاك ـ 2002ز)، ل 158.
  3. معد فیاض، رئیس جمهور پیشمرگ، ترجمه‌ سامان سلیمانی، (تهران ـ نشر دات ـ چاپخانه‌ منصور ـ 1393 ھ . ش)، ص 126.
  4. رێبواری رێگای ته‌بایی گه‌ل ریزه‌كانی گه‌ل، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ 2670، ساڵی یانزه‌هه‌م، سلێمانی، سێشه‌مه‌، 21 كانونی دووه‌می 2002ز، ل 6.
  5. له‌ ڕێوه‌ڕە‌سمێكی تایبه‌تدا یادی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ عومه‌ر ده‌بابه‌ ده‌كرێته‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ 2670، ساڵی یانزه‌هه‌م، سلێمانی، سێشه‌مه‌، 21 كانونی دووه‌می 2002ز، ل 1.
  6. محەمەد حاجی تاهیر، مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د پیاوێكی ئازا و سیاسییه‌كی رووناكبیر و خۆشه‌ویست بوو، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ 2428، ساڵی دهه‌م، سلێمانی، دووشه‌مه‌، 16 نیسانی 2001ز، ل 7.
  7. دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی مام جه‌لال، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ 2400، ساڵی دهه‌م، سلێمانی، سێشه‌مه‌، 13 ئاداری 2001ز، ل 3.
  8. ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی، بیره‌وه‌رییه‌كانم، (ئستكهوڵم ـ 1997ز)، ل 180.
  9. مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق 1945 ـ 1958، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ 2005ز)، ل 162.
  10. ئه‌حمه‌د دڵزار، بیره‌وه‌ری ڕۆژانی ژیانم، (هه‌ولێر ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ 2019ز)، ل 127.
  11. شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له‌ نێوان ساڵانی 1963 ـ  1970 لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه‌ له‌ بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ 2016ز)، ل 109.
  12. ئه‌لبومی هاووڵاتیان، گۆڤاری سلێمانی، شاره‌وانی سلێمانی، ژماره‌ 32، خولی دووه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ و ئۆفسێتی شڤان، ئازاری 2003ز، ل 45.
  13. ئاماده‌كردنی : سه‌ڵاح ڕەشید، مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن له‌ لاوێتیه‌وه‌ بۆ كۆشكی كۆماری، به‌رگی یه‌كه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ 2017ز)، ل 188.
  14. ئه‌بوبه‌كر ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، پیاسه‌یه‌ك به‌ شه‌قامی مه‌وله‌ویدا، به‌شی یه‌كه‌م، گۆڤاری سلێمانی، شاره‌وانی سلێمانی، ژماره‌ 46، خولی دووه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی دلێر، ئایاری 2004، ل ل 17 ـ 18.
  15. ئه‌حمه‌د خواجه‌، چیم دی، به‌رگی چواره‌م، چاپی سێیه‌م، (سلێمانی ـ بنكه‌ی ژین ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ 2016ز)، ل 611.
  16. احمد باني خیلاني، مذكراتي، (بغداد ـ دار الرواد المزدهرة للطباعة والنشر والاعلان ـ 1995م)، ص 136.
  17. روژین چلبی منیر، زاخۆ 14ی تیرمه‌ها 1958 ـ 6ی ئادارا 1975، (بێ شوێن ـ سه‌نته‌رێ زاخۆ بۆ ڤه‌كۆلینێن كوردی ـ 2018ز)، ل 226.
  18. پێداچوونه‌وه‌ و داڕشتنه‌وه‌ی : عه‌بدوڵڵا كه‌ریم مه‌حمود، ڕۆژه‌ ته‌ماوییه‌كان یاداشتی ڕە‌فعه‌ت مه‌لا، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ 2008ز)، ل 23.
  19. جبار جباري، تاریخ الصحافة‌ الكردیة‌ في العراق، (بغداد ـ مدیریة الثقافة الكردیة العامة ـ مطبعة الامة ـ 1975م)، ص 69.
  20. حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج هه‌ڵه‌بجه‌یی، له‌ شنروێ وه‌ بۆ ستۆكهۆڵم، چاپی سێیه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ 2015ز)، ل ل 293 ـ 294.
  21. خورشید شێره‌، خه‌بات و خوێن بیره‌وه‌رییه‌كانی ساڵانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ 2015ز)، ل 117.
  22. الدكتور كمال فؤاد یتحدث لقنوات اعلام الاتحاد الوطني الكردستاني، جریدة الاتحاد، الصحیفة المركزیة للاتحاد الوطني الكردستاني، العدد 495، السلیمانیة، الجمعة، 18 تشرینی یه‌كه‌می 2002م، ص 11.
  23. زاهیر سه‌وز، ئه‌حه‌ بچكۆلی خه‌یات كاروانێكی بێ ووچان و خه‌باتێكی سه‌ربه‌رزانه‌، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ 1881، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه‌، 24 شوباتی 1994ز، ل ل 6 ـ 7.
  24. عبدالستار تاهر شه‌ریف، ململانێ له‌گه‌ڵ ژیاندا (یاداشت) 1935 ـ 1971، به‌رگی یه‌كه‌م، (كه‌ركوك ـ ئارابخا ـ 2005ز)، ل 103.
  25. عبدالستار طاهر شریف، الجمعیات والمنظمات والأحزاب  الكوردیة 1908 ـ 1958، (بغداد ـ دار الشؤون الثقافية ـ 1989م)، ص 182.
  26. عبدالستار طاهر شریف، تاریخ الحزب الثوري الكردستاني، الطبعة الثانیة، (بغداد ـ منشورات الثوري ـ 1979م)، ص ص 142، 170، 172، 182، 236.
  27. عه‌بدولڕەحمان گۆمه‌شینی، پوخته‌یه‌ك له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانم، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی قانع ـ 2003ز)، ل 15.
  28. كه‌یفی هادی، یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆی له‌باره‌ی سه‌ره‌تاكانی خه‌بات و كاری پێشمه‌رگایه‌تی بۆ خوێنه‌رانی گۆڤاره‌كه‌مان ده‌گێڕێته‌وه‌، گۆڤاری دێرین، ئۆرگانی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی لێژنه‌ی لقی دووی هه‌ولێر، ژماره‌ 1، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، شه‌مه‌، 4 حوزه‌یرانی 2005ز، ل 8.
  29. كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڤاری ڕۆژی نوێ، ژماره‌ سێ، ساڵی یه‌كه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی كامه‌ران، حوزه‌یرانی 1960ز، ل 56.
  30. لقی دوو، لقی دوو له‌ نیوسه‌ده‌ی تێكوشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ 2010ز)، ل 38.
  31. مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ 2002م)، ص 144.
  32. مصطفی صالح كریم، مراجیع الأبطال ... وطلیعة الشهداء، صحیفة الاتحاد، الصحیفة المركزیة للاتحاد الوطني الكردستاني، العدد 323، السنة الثامنة، السلیمانیة، الجمعة، 18 حزیران 1999م، ص 4.
  33. من وثائق الحركة القومیة الكوردیة التحرریة، مجلة متین، صدرها الفرع الأول للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد 47، دهوك، مطبعة هاوار، الدورة الثالثة، كانون الأول 1995م، ص 81.
  34. مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت، كاروانی بێ كۆتایی، (سلێمانی ـ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ـ 2000ز)، ل ل 87 ـ 88.
  35. نه‌رمین عوسمان، ژنێك له‌ جوانی و خانمه‌ شۆڕشگێڕێكی بوێر، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ژماره‌ 7840، ساڵی بیست و هه‌شته‌م، سلێمانی، چوارشه‌مه‌، 17 نیسانی 2019ز، ل ل 8 ـ 9.
  36. نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران، گۆڤاری رۆژی نوێ، ژماره‌ 8، ساڵی یه‌كه‌م، سله‌یمانی، چاپخانه‌ی كامه‌ران، تشرینی دووه‌هه‌م 1960ز، ل 118.
  37. هه‌واڵ و ده‌نگ و باس و رووداو، گۆڤاری رۆژی نوێ، ژماره‌ 1، ساڵی یه‌كه‌م، سله‌یمانی، چاپخانه‌ی كامران، نیسان 1960ز، ل 101.
  38. فه‌رهاد عه‌ونی، 36 نامه‌ و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی دیوانی من، (هه‌ولێر ـ  چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ 2019ز)، ل ل 59، 63.

 


بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر