محەمەد تۆفیق عەزیز محەمەد

محەمەد تۆفیق ناسراوە بە حەمە چاوجوان پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای زۆزک شەهید بووە.


شەهید محەمەد تۆفیق ناسراوە بە حەمە چاوجوان، لە ساڵی ١٩٥١ لە ناحیەی خورماڵی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی خورماڵ و کاسبی ناو بازاڕ بووە، قوتابی قۆناغی ناوەندی بووە، محەمەد تۆفیق خێزاندار بووە و خێزانی ناوی شکۆفە سەعید بووە و خاوەنی یەک کچ بووە بە ناوی ڕێزان. 

شەهید محەمەد تۆفیق لە ساڵی ١٩٦٨ بۆتە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و پەیوەندی بە لقی پێنجی بەتالیۆنی حەوتی بیارەی سەربە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، کە لەوکاتەدا حسێن بەگی جوانڕۆیی سەرلق و جەمال نامیق فەرماندەی بەتالیۆن بووە.

 بەشداری شەڕی جاشە کۆڵوانە سورەکان لە عەبابەیلێ و چیای شنروێ ساڵی ١٩٦٩، شەڕی دەربەندیخان ساڵی ١٩٧٤، شەڕی دەروازی عەربەت ساڵی ١٩٧٤، شەڕی حاجی ئۆمەران ساڵی ١٩٧٤، شەڕی سەرتیز ساڵی ١٩٧٤، شەڕی چیای زۆزک ساڵی ١٩٧٤ کردووە. 

لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤ لە ئەنجامی تۆپبارانی تۆپخانەکانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بۆسەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە چیای زۆزک، محەمەد تۆفیق شەهید بووە. 


 سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر