محەمەد تاهیر نەبی شاهین

محەمەد تاهیر نەبی شاهین، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٨، لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.


شەهید محەمەد تاهیر نەبی شاهین لە ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی سۆریا سەربە قەزای سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، کارى جوتیارى کردووە.

ساڵى ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی خەڵکی لە باشووری کوردستان پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان  دەکات، ساڵی ١٩٩٦ بووەتە پێشمەرگە لە سوپای سیدەکان، لەهەموو شەڕەکانی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە دەڤەری  سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیران ساڵی ١٩٩٨، لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر