محیەدین مستەفا ساڵح

محیەدین مستەفا ساڵح ناسراو بە محیەدین شێخزادە، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، ساڵی ١٩٨٢ شەهید بووە.


شەهید محیەدین مستەفا ساڵح، ساڵی ١٩٢٣ لە گوندی کاولەباسی سەربە شارۆچکەی سیدەکان لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کەسایەتییەکی ناودارى ناوچەکە بووە، خێزانداربووە.

ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧١ بە فەرمانی مستەفا بارزانى دەکرێتە ئامر بەتاڵیون سەر بە بارەگاى بارزانى و لە ژێر چاودێری ئیدریس بارزانى دەبێت و بەشداریی زۆربەی شەڕەکانی دەڤەری سیدەکان و سۆرانی کردووە. دواتر کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆن لە هێزی بارزان. ساڵی ١٩٨٢ کاتێک بە سەردان لە ئێرانەوە دەگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی خۆیان کە ئەوکات ناوچەی ئازادکراوی شۆڕش بووە، ژمارەیەک بەکرێگیراوى ڕژێمی بەعس هێرش دەکەنە سەر ماڵەکەی و ئاگری تێبەردەدەن و لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەختدا ناوبراو شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر