مامەسور دەروێش رەسوڵ

مامەسور دەروێش رەسول، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، له‌ ساڵی ١٩٦٨ له‌كاتی ئه‌نجامدانی چاڵاكیه‌كی پارتیزانی له‌ ناوشاری هه‌ولێر ده‌سگیر ده‌كرێت و ماوەی یەک ساڵ و سێ مانگ زیندانی سیاسی بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای ئاوەگرد لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس فیشەکی بەردەکەوێت و شەهید بووە.


ژیاننامە

مامەسور دەروێش ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٢٠ لە گوندی سەروچاوەی دەڤەری سماقوڵی لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندار بووه‌، خێزانه‌كه‌ی ناوی مریەم قادر بووە، خاوه‌نی دوو كوڕ به‌ناوه‌كانی ڕەمەزان و عوسمان و سێ كچ به‌ناوه‌كانی گەلاوێژ، فاتیمە، عایشە بووە.


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی شۆڕشی ئەیلوول كردووه‌، لە لقی فارس باوە کە سەربە هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆتە پێشمەرگە، هەروەها سابیر شیخ جامی فەرماندی هێزەکە بووە، له‌چه‌ندین شه‌ڕ و چاڵاكی پارتایه‌تی به‌شداری كردووه‌.

لە ساڵی ١٩٦٩ بە فەرمانی فەرماندەی هێزی دەشتی هەولێر، مامەسور لەگەڵ چەند هاوسەنگەرێکی بەڕێ دەکەون بۆ ئەنجامدانی چالاکیه‌كی پارتیزانی لە ناو شاری هەولێر، کە نزیکی گوندی بنەسڵاوە بوونەتەوە کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێم و دەستگیر کراوون، کە ماوەی یەک ساڵ و سێ مانگ زیندانی دەبن،پاش به‌یاننامه‌ی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ به‌ر لێبووردن ده‌كه‌ون و ئازاد ده‌كرێن.  

لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای ئاوەگرد لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس فیشەکی بەردەکەوێت و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر