مامند مەسیح

مامند مەسیح (١٩٠٥- ١٩٦٨) پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).


ژیاننامە

مامند مەسیح، ساڵى ١٩٠٥ لە گوندى سەرۆکانى ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە.

خەباتنامە

 ساڵى ١٩٤٣ و دواى گەڕانەوەى مەلا مستەفا بارزانى لە سلێمانییەوە بۆ ناوچەى بارزان و هەڵگیرساندنى شۆڕشى دووەمى بارزان، پەیوەندیی بە ڕیزەکانى لەشکری شۆرشگێڕەوە کردووە و وەک فەرماندە بەشدارى لە شەڕەکانى گرتنى پۆلیسخانەکانى ناوچەى بارزاندا کردووە.

ساڵى ١٩٤٤ دواى نسکۆى شۆڕش، هاوشانى جەنگاوەر و خێزانە بارزانییەکان ئاوارەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان (ئێران) بووە و دواى دامەزراندنى کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد سەرەتاى ساڵى ١٩٤٦، لە هێزى بارزاندا بۆتە پێشمەرگەى کۆمار و دواى ڕووخانى کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مانگى کانوونى یەکەمى ساڵى ١٩٤٦، هاوشانى لەشکرى شۆڕشگێڕى بارزان بە فەرماندەیی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى دواى چەندین شەڕ و نەبەردیی لە دژى سوپاى شاهەنشایی ئێران، بە ناوچەى نازدارداغى سێکوچکەى سنوورى ئێران، عێراق و تورکیادا گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لە ڕیزەکانى لەشکردا لە ناوچەى هۆزى مزووریی گیرساوەتەوە.

لە ڕێکەوتى ٦ى ئایارى ساڵى ١٩٤٧ و دواى بڕیارە مێژووییەکەى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى لە کۆبوونەوەکەى ئەرگۆش، بە خۆبەدەستەوەنەدان بە حکومەتى عێراق و ڕێکردنیان بەرەو یەکێتى سۆڤیەت، هاوشانى لەشکرى شۆڕشگێڕى بارزان بە زیاتر لە پێنجسەد جەنگاوەرەوە و بە سەرکردایەتى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى بڕیارى ڕۆیشتن دەدات و دەبێت بە یەکێک لە هەڤاڵانى بارزانى و فەرماندەی یەکێک لە هێزەکەی بۆ یەکێتى سۆڤییەت. لە ماوەى ٢٨ ڕۆژ ڕێکردنى بەردەوام بەنێو سەختى و سرووشتى ڕێگا و ڕووبەڕووبوونەوەى سەربازى سوپاى هەرسێ وڵاتى عێراق، تورکیا و ئێران و دواى سەرکەوتنیان لە شەڕى بەنێوبانگى شووت و پەڕینەوەیان لە پردى قزڵداغى ماکۆ، سەرەنجام لە ڕێکەوتى ١٨ى حوزەیران هاوشانى جەنگاوەرە بارزانییەکان لە ڕووبارى ئاراس و سنوورى یەکێتى سۆڤیەت پەڕیوەتەوە.

دواى پەڕینەوە لە سنوور، لەلایەن سۆڤییەتەکانەوە لەگەڵ تەواوى جەنگاوەرە بارزانییەکان گواستراوەتەوە بۆ شارى نەخچەوانى کۆمارى ئازەربایجان و وەک دیلى جەنگ لە سەربازگەیەکى سەراوەڵاى تەلبەندکراو هێڵدراوەتەوە. دواى ئەوەى مۆسکۆ بڕیاریدا بارزانییەکان وەک پەنابەر وەربگرێت و دواى ڕێککەوتنى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی و جەعفەر باقیرۆڤى سەرۆک کۆمارى ئازەربایجان، لەگەڵ تەواوى جەنگاوەرە بارزانییەکان گواستراوەتەوە بۆ سەربازگەیەکى سەر دەریاى خەزەر لە نزیک باکۆى پایتەختى ئازربایجان و لەلایەن ئەفسەرە ئازربایجانییەکانەوە خراوتەوە بەر مەشقى چڕى سەربازیی و هەر لەوێش وانەى فێربوونى نووسین و خوێندنەوەى زمانى کوردیشیان لەلایەن ئەفسەرانى کوردەوە پێ گوتراوەتەوە.

دواى تێکچوونى پەیوەندییەکانى نێوان جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی و جەعفەر باقیرۆڤ و دەرکەوتنى نیاز خەراپى و دوڕدۆنگى باقیرۆڤ بەرامبەر بارزانییەکان، لەگەڵ تەواوى جەنگاوەرە بارزانییەکان لە رێکەوتى ٢٩ى ئابى ١٩٤٨ لە کۆمارى ئازربایجانەوە گواستراوەتەوە بۆ کۆمەڵگاى چرچوکى کۆمارى ئۆزبەکستان و لەوێش بۆجارى دووەم بەشێوەیەکى کاتى خراوەتەوە بەر مەشقى سەربازیی.

لە مانگى ئادارى ساڵى ١٩٤٩ دواى پلانگێڕییەکانى باقیرۆڤ و بێریاى یاریدەدەرى ستالین، جەنگاوەرە بارزانییەکان لە یەکترى جیاکرانەوە و بە شەمەندەفەر کۆمەڵ کۆمەڵ بەسەر گوند و کێڵگە کەلخوز و هەرەوەزییەکانى کۆمارى ئۆزبەکستاندا بڵاوکرانەوە و بۆ پەیداکردنى بژێوى ژیانیان هاوشێوەى دیلە ئەڵمانییەکان خرانە بەر سوخرە و کارى سەختى ڕۆژانە.

دواى هەوڵێکى زۆر و ناردنى چەندین نامە لەلایەن جەنەڕاڵ مستەفا بارزانییەوە بۆ کۆشکى کریملین و دەسەڵاتدارانى یەکێتى سۆڤیەت، سەرەنجام نامەیەکى بارزانى گەیشتنە دەست ستالینى سەرۆکى یەکێتى سۆڤیەت. دواى گەیشتنى نامەى بارزانی، لەلایەن ستالینەوە بڕیار لە دروستکردنى لێژنەیەک درا بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخى بارزانییەکان و سەرەنجام بۆ جارێکى دیکە و ساڵى ١٩٥١ تەواوى بارزانییەکان لە یەکترى کۆکرانەوە و لە شارى ڤرێڤسکى سەر دەریای ڕەش لە باشوورى ڕووسیاى ئەمڕۆ نیشتەجێ کران.

دواى ١١ساڵ مانەوە لە یەکێتى سۆڤییەت، ساڵى ١٩٥٨ ڕژێمى پاشایەتى لە عێراق ڕووخا و سیستەمی حکومی کۆماری بە سەرۆکایەتى عەبدولکەریم قاسم دامەزرا و دەسەڵاتی عێراقیان گرتە دەست، بە هاتنە سەر دەسەڵاتى کۆمارییەکان ڕێگاى گەڕانەوەى بارزانییەکان لە یەکێتى سۆڤیەت کرایەوە و لە ڕێکەوتى ١٦ى نیسانى ١٩٥٩ لەگەڵ تەواوى جەنگاوەرە بارزانییەکان بە سووارى کەشتى گروزییا و بە ڕێگەى بەندەرى شارى بەسڕاوە گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان.

لە ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە.

سەرچاوەکان:

١-گۆڤاری پەیامی ئەیلوول، ژمارە٢١،  تەموزی ٢٠١١، دیدارەکا تایبەت دگەل خەباتکار و کۆلنەدەری شۆڕشێن بارزان و کۆمارا مەهاباتێ و شۆڕشا ئەیلولا مەزن و گولانێدا (ئەحمەد مستەفا کانیەلنجی) ، دیداڤ: خۆشاوی عەلی باپیر، ل٣١.

٢-شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، یۆبیلی زێڕینی پێشمه‌رگه‌، (پیرمام- چاپخانه‌ خه‌بات - ١٩٩٦ز)، ل ٣٢.

٣-زرار سلێمان بەگ دەرگەلەیی، بیرەوەرییەکانم لە ساڵانی ١٩٤٣- ١٩٧٧، چاپخانە رەهەند- سلێمانی، ٢٠٠٢.

٤-خۆبەدەستەوەنەدان و پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس، ئامادەکردنی مەکتەبی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی ١٢، ٢٠٠٩.

٥-ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

٦-ڕەشید مەلا عەلی کۆلەکی، ژیان و بەرخودان د پارزینکێ هەڤالێ بارزانیێ نەمر (کازم شانەدەری) دا، چاپخانە رۆژهەڵات- هەولێر، ٢٠١٩.


بابەتی پەیوەندیدار

محەمەد ڕەشید محەمەد

محەمەد ڕەشید محەمەد (١٩٢٧-٢٠١١) پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥)، شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، هەڵگرى میدالیای بارزانییە.

زانیاری زیاتر

محەمەد چیچۆ ئەمین پێندرویی

محەمەد چیچۆ ئەمین (١٩٢٨- ٢٠١١) پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣ -١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٤ -١٩٩١) کردووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا عەبدوڵا هادى

مستەفا عەبدوڵڵا هادى (١٩٢٧-١٩٩٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە. ساڵى ١٩٩٦ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا عومەر یاسین

مستەفا عومەر یاسین (١٩٢٧-١٩٩٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە. ساڵى ١٩٩٦ کۆچى دوایی کردوە.

زانیاری زیاتر

مستەفا ساڵح مەلا عەباس

مستەفا ساڵح مەلا عەباس، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە. ساڵى ١٩٩٩ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر