كەڕوب عەزیز حوسێن فەقیانی

كەڕوب عەزیز حوسێن فەقیانی لە ١ى حوزەیرانى ١٩٦٣ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزای رواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووە، ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە حزبی سۆسیالست کردووە و ساڵى ١٩٨٢ بۆتە پێشمەرگە. لە ١٣ى ئایارى ١٩٨٣ شەهید کراوە.


شەهید كەڕوب عەزیز حوسێن فەقیانی  لە ١ى حوزەیرانى ١٩٦٣ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزای رواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووە، خێزاندار بووە و خاوەنى دوو کوڕ بووە، دەرچووى قۆناغى ناوەندى بووە. لە ١٣ى ئایارى ١٩٨٣ شەهید کراوە.

ساڵی  ١٩٨١ پەیوەندی بە حزبی سۆسیالست کردووە و ساڵى ١٩٨٢ لە هەرێمى ١٢ى هندرێن بۆتە پێشمەرگە. بەشدارى چەندین شەڕى دژى سوپاى عێراق و هێزە بەکرێگیراوەکانى حکومەتى بەعس کرووە، ساڵى ١٩٨٣ بەشدارى شەڕى گوندى فەقیانى دژى هێرشی سوپاى عێراق کردووە، لە ١٣ى ئایارى ١٩٨٣ لە گوندى بنمێردەى سەر بە قەزاى ڕواندز لەلایەن هێزەکانى یەکێتى بەدیل دەگیرێت و لە گوندى ئاڵانەى سەر بەناحیەى خەلیفان گولە باران دەکرێت. تەرمەکەى دەهێندرێتەوە شارى ڕواندز و لە گۆڕستانى گەردە دەرد بە خاک دەسپێردرێت.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر