بارودۆخى پێش ئەنجامدانى کۆنگرە:
ساڵى ٢٠٠٣، عێراق وەرچەرخانێکى گەورەى سیاسى بەخۆیەوە بینى، دواى هێرشى وڵاتانى هاوپەیمان، سیستەمى دیکتاتۆرى لە عێراق ڕووخا و دەسەڵاتى دیموکراسى فیدراڵى شوێنى گرتەوە کە چەندین دەیەبوو گەلانى عێراق خەباتیان لەپێناویدا دەکرد. هەرێمى کوردستان و گەلى کورد بەتایبەتى، ڕۆڵێکى گەورەیان لەم گۆڕانکارییەى عێراقدا بینى و مافى ڕەواى خۆشیانبوو سوودمەندى یەکەم بن لەم گۆڕانکارییانە، بەوەى تەواوى مافە نەتەوەییەکانیان لە دەستوورى نوێى عێراقدا بچەسپێندرێت، بە هەوڵى بێ وچانى سەرکرادیەتى سیاسى کورد و پارتى دیموکراتى کوردستان، مافە دەستوورییەکانى گەلى کورد لە دەستوورى نوێى عێراقدا چەسپێندارن و هەرێمى کوردستان لە هەرێمێکى داخراوى گەمارۆدراو بەرەو هەرێمێکى فیدڕالى دیموکراسى کراوە بەڕووى جیهاندا هەنگاوینا و دواتریش بوو بە پەناگەیەکى ئارامى تەواوى دیموکراتخوازانى نەک تەنیا عێراق، بەڵکو تەواوى ناوچەکە.
گۆڕانکارییە خێراکانى دواى ئازادی عێراق، تەواوى حزب و ڕێکخراوە سیاسى و جەماوەرییەکانى هاندا ئەوانیش بەرگێکى نوێ بەبەرخۆیاندا بکەنەوە و بەخێرایی گۆڕانکارییەکان هەنگاو بنێن، لەنێویشیاندا پارتى دیموکراتى کوردستان و ڕێکخراوە جەماوەرییەکانى. یەکێتى قوتابیانى کوردستان ڕاستەوخۆ دواى ئازادى عێراق، واتا دواى بەهارى ساڵى ٢٠٠٣، بە خێرایی بنکە و بارەگاکانى لە زۆربەى شارەکانى عێراق، بەتایبەت لە بەغدا و ناوچەکانى سنوورى ماددەى ١٤٠ کردەوە و خۆى بۆ بەستنى کۆنگرەى نوێی ئامادەکرد. دواى کۆبوونەوەى لێژنەى ڕاپەڕاندنى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، بڕیاردرا هەرچى زووە کۆنگرەى یازدەیەمینى ڕێکخراوەکە ئەنجام بدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەى ئامادەکارى کۆنگرە پێکهێنرا، دواى تەواوى ئامادەکارییەکان و سەرکەوتنى ئەندامانى کۆنگرە، بڕیاردرا کۆنگرە بۆ یەکەمجار لە شارى دهۆک ببەسترێت١.
بەڕێوەچوونى کۆنگرە:
کۆنگرە، له ڕۆژانی نێوان ٣٠ تەمووز تا ٤ی ئابی ٢٠٠٤، له هۆڵی كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی دهۆك، به ئاماده‌بوونی ٣٨٦نوێنهر له گشت ڕێكخستنه‌كان، بە دروشمی (زانست، ئازادی، په‌ره‌پێدان) ده‌ستی به كاره‌كانی كرد٢. كۆنگره‌كه، به ئاماده‌بوونی عه‌لی شنگالی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی، ڕێبوار یه‌ڵدا به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی ڕێكخراوه پیشه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستى بە کارەکانى کرد و بۆ یه‌كه‌مین جاریش نوێنه‌رانی به‌غدا و خانه‌قین ئاماده‌ی كۆنگره بوون٣.
لە ڕۆژى یەکەمی بەڕێوەچوونى کۆنگرە، چەند لێژنەیەک پێکهێنرا و دواتر بە دەنگدان ستافى نوێى لێژنەى ڕاپەڕاندن هەڵبژێردران کە پێکهاتبوون لە:
١- سەرهەنگ زاهیر
٢- هۆشمەند ڕەفعەت
٣- سدقى مەحمود
٤- زێرەڤان حسێن
٥- دڵشاد شەعبان
٦- ئەنەس ئەیووب
٧- معاز عەبدوڵا
٨- مشیر محەمەد
٩- کارزان سەدرەدین
١٠- عیماد عەلى
١١- ڕەهێل حەسەن سەبرى
١٢- هێمن باجەلان
١٣- جەعفەر
١٤- تاهیر محەمەد ئەحمەد
١٥- سروە ساڵح مستەفا
١٦- کاوە ڕەسول محەمەد٤.
دواى هەڵبژاردنى ئەندامانى لێژنەى ڕاپەڕاندن، ئامادەکردن و پەسەندکردنى ڕاپۆرتى لێژنەکان، لە ڕێکەوتى ١ى ئاب هەڵبژاردن بۆ دەستنیشانکردنى سکرتێر و ئەندامانى سکرتاریەت دەستى پێ‌کرد و لە ئەنجامدا سکرتاریەتى نوێ بەم شێوەیە هەڵبژێردرا:
١- به‌ره‌ڤان حه‌مدی- سكرتێر
٢- لاوه‌ند عوسمان- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٣- كوردۆ ئیحسان- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٤- ئاریان سه‌ڵاحه‌دین ئه‌سعه‌د- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٥- ڕێناس جانۆ محه‌مه‌د ناسراو به ڕێناس بامه‌ڕنی- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٦- ناڤسه‌ر نوری- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٧- فه‌خره‌دین مه‌هدی جه‌رجیس- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٨- شێروان حیتۆ- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٩- ئاوات كارۆخ- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
١٠- هێمن ڕەشید زه‌یدان- ناسراو به هێمن باجه‌ڵان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
١١- مه‌ردان خدر- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
١٢- خه‌مڵان محه‌مه‌د ساڵح- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
١٣- سه‌نگه‌ر كانه‌بی حه‌مه‌ساڵح- ناسراو به سه‌نگه‌ر كانه‌بی گه‌وره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
١٤- یاسین ساڵح- ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سكرتاریهت٥.
په‌یكه‌ری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، له‌م كۆنگره‌یه‌دا له 16 لق پێك ده‌هات کە بریتى بوون لە لقەکانى: هه‌ولێر. زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین. زانكۆی سۆران. زانكۆی دهۆك. موسڵ، لقی ئاكرێ، زاخۆ، زانكۆی کەرکووک، گه‌رمیان، سلێمانی، زانكۆی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجە، ڕاپه‌ڕین، سۆران، کەرکووک و لقی بهغدا٦.
سەرچاوه و پەراوێز
١- عرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، چاپى یەکەم، (هەولێر-چاپخانەى ڕۆژهەڵات-٢٠١٢)، ل ١٧٤.
٢- ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆنگره‌ی یانزه‌هه‌مین (ی.ق.ك)، ڕۆژنامه‌ی روانین، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره 11، هه‌ولێر، 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2004ز، ل 2.
٣- مووسا ئه‌حمه‌د، به به‌شداری 370 نوێنه‌ر ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی یازده‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره 1517، هه‌ولێر، دووشه‌مه، 2ی ئابی 2004ز، ل 3.
٤- عرفان عەزیز عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ١٧٦.
٥- سیروان عثمان، مێژووێکى پرشنگدار و کاروانێکى نەپساوە، (هەولێر- چاپخانەى وەزارەتى رۆشنبیرى- ٢٠١٤)، ل ٥٠.
٦- عرفان عەزیز عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ل ١٧٦،١٧٨.