هۆکار و ئامادەکارییەکانى بەستنى کۆنگرە:
خەباتى چەکدارى و ڕ‌ۆشنبیرى نەپساوەى چین و توێژە جیازازەکانى باشوورى کوردستان، لە ساڵى ١٩٣١ەوە، سەرەڕاى هەڵکشان و داکشانەکان، سەرەنجام ڕاپەڕینى بەهارى ساڵى ١٩٩١و ئازادى هەرێمى کوردستانى لێ سەوز بوو. ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانی کودستانیش، هەر لە سەرەتاى دامەزراندنیەوە لە ساڵى ١٩٥٣، تا بەهارى ساڵى ١٩٩١، سەربارى تەواوى ئاستەنگ و سەختییەکان، بەش بە حاڵى خۆیان بۆ ساتێکیش لەپێناو گەیاندنى گەلى کورد بەم کەنارە ئارمە لە تێکۆشان دریغییان نەکرد.
نێوانى کۆنگرەى حەوتەم و هەشتەمى یەکێتى قوتابیانى کوردستان زاتر لە ٢١ ساڵى خایەند، لەو ماوەیەدا گۆڕانکارى زۆر بەسەر ڕێکخستن و پەیکەرییەتى ڕیکخراوەکەدا هات و چەند کۆنفرانسێک لە چەند ماوەیەکى جیاوازدا بۆ ڕێکخستنەوەیان ئەنجامدار، بۆئەوەى بە باشترین شێوە ڕیکخراوەکە لەگەڵ پێشهاتە ناوخۆیی و هەرێمییەکان بگونجێندرێت کە دوایین گۆڕانکارى و گرینگ‌ترینیان ڕاپەڕینى بەهارى ساڵى ١٩٩١ بوو. دواى ڕاپەڕین و سەقامگیربوونى بارودۆخ لە هەرێمى کوردستان، ساڵى ١٩٩٣ پارتى دیموکراتى کوردستان کۆنگرەى یازدەیەمینى خۆى بەست و هه‌ڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردستان ئەنجامدرا، ئەوەبوو یەکێتى قوتابیانى کوردستانیش بڕیارى بەستنى کۆنگرەى خۆیان دا. بەتایبەتیش دوای سازدانی كۆنگره‌ی یه‌كگرتنی پارتی دیموكراتی كوردستان کە ده‌بوایه گشت ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان و لایه‌نه یه‌كگرتووه‌كان جارێکى تر ڕێکبخرێنەوە.
له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستاندا، له ڕێكه‌وتی 10ی ئاداری 1993 له باره‌گای سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیانى کوردستان لە باڵەخانەى شیراتۆنى شاری هه‌ولێر، بڕیاری سازدانی "كۆنگره‌ی ئازادی" درا و بڕیاریشدرا ١٣ ئەندام لە سەرجەم لقەکان زیادبکرێنە سەر میلاکى لێژنەى ڕاپەڕاندن کە لەمانەى خوارەوە پێکهاتبوون:
١- لوقمان ئیسماعیل و به‌شار حه‌مید- لقی دهۆك ـ نه‌ینه‌وا.
٢- ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید و خانزاد ئه‌حمه‌د عه‌بد- لقی هه‌ولێر.
٣- ئارام محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، ئه‌ركان ته‌حسین سادق و جه‌لال محه‌مه‌د- لقی سلێمانی.
٤- عومه‌ر شه‌ریف و سه‌لام حسێن عه‌بدوڵا- لقی کەرکووک.
٥- ساسان عه‌ونی و مسته‌فا سه‌لیم حه‌مه‌ده‌مین- لێژنه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.
٦- گوهدار ئیسماعیل- باره‌گای مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت١.
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت له‌دوای ڕاپه‌ڕین به‌م شێوه‌یه بوو:
١- عه‌بدوڵا خه‌لۆ عه‌لی- سكرتێر.
٢- ڕە‌فعه‌ت سه‌عید محه‌مه‌دئه‌مین- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.
٣- فریاد شه‌فیع محه‌مه‌د، ناسراو به فریاد بارزانی- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.
٤- عادل عه‌لی، ناسراو به عادل بۆتانی- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.
٥- كوردستان پیرداود قادر- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.
٦- ئیبراهیم مسته‌فا محه‌مه‌د- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.
٧- حاجی عه‌بدولڕە‌حمان ده‌روێش- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.
٨- دژوار فایق- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت٢.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی لقه‌كان به شێوه‌ی خواره‌وه بوو:
١- ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید- به‌رپرسی لقی هه‌ولێر.
٢- حاجی عه‌بدولڕە‌حمان- به‌رپرسی لقی سلێمانی.
٣- ئازاد فایق غه‌فور، ناسراو به دژوار فایق- به‌رپرسی لقی کەرکووک.
٤- ئیبراهیم ئیسماعیل- به‌رپرسی لقی ئاواره.
٥- ئیبراهیم مسته‌فا محه‌مه‌د- به‌رپرسی لقی دهۆك ـ نه‌ینه‌وا٣.
دواى ئه‌م گۆڕانكارییانه و له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كانی سه‌ره‌وه، له ڕێكه‌وتی 16 - 20ی تشترینی یه‌كه‌می 1993، (كۆنگره‌ی ئازادی)، له هوڵی زه‌رد لە شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بونی 793 نوێنه‌ر و به دروشمی (زانست - ئاشتی - ئاوه‌دانكرنه‌وه) به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ساز درا و تێیدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، نوێنه‌ری مه‌كته‌بی سیاسی، وه‌زیری په‌روه‌رده و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین وتاریان پێشکەش کرد٤.
نوێنه‌رانی كۆنگره به‌سه‌ر قوتابیان و لاوان‌دا دابه‌ش بوون، بۆ هه‌ڵبژاردنی دوو ڕێكخراو، سه‌باره‌ت به یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بۆ لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن هه‌ڵبژێردران:
١- ساسان عوسمان عه‌ونی- سكرتێر.
٢- هه‌نگاو عه‌بدوڵاخان- به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان.
٣- نازم ڕە‌شید- به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان.
٤- گوهدار ئیسماعیل- به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندن.
٥- ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید- به‌رپرسی لقی هه‌ولێر.
٦- ئه‌مین عوسمان- به‌رپرسی لقی سلێمانی.
٧- عه‌لی عه‌ونی نیعمه‌ت- به‌شی ڕاگه‌یاندن.
٨- تاڤگه عومه‌ر ڕە‌شید- به‌شی ڕاگه‌یاندن.
٩- مسته‌فا سه‌لیم- به‌رپرسی به‌شی ڕێكخستن.
١٠- شاكر ئه‌بوبه‌كر عه‌زیز- به‌شی ڕێكخستن.
١١- فارس عومه‌ر- به‌رپرسی لقی دهۆك ـ نه‌ینه‌وا.
١٢- شنۆ ئه‌مین مه‌نسور- به‌رپرسی لقی كەر‌كووك.
١٣- فه‌ریق سلێمان هه‌رنی- به‌رپرسی به‌شی دارایی.
١٤- دڵشاد شه‌هاب- به‌رپرسی لێژنه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.
١٥- تاریق جه‌عفه‌ر فه‌یلی- به‌شی ڕێكخستن٥.
یه‌ده‌گی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن:
١- عه‌بدوڵا مه‌جید.
٢- ئه‌رشه‌د حیتۆ، ناسراو به ئه‌رشه‌د بالته.
٣- به‌شار حه‌مید٦.
سه‌رجه‌م لقه‌كانی یه‌كێتی قوتابیان بریتی بوون له لقی هه‌ولێر، لقی کەرکووک، لقی سلێمانی، لقی دهۆك - نه‌ینه‌وا. له 18ی ئابی 1993 بڕیاری كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، له 1ی شوباتی 1996 بڕیاری لقی ئاكرێ، له 1ی شوباتی 1996 بڕیاری لقی سۆران درا٧.
بەڕێوەچوونى کۆنگرە:
له ڕێكه‌وتی 23ی تشـرینی یه‌كه‌می 1993یشدا، له شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی گشت ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت به‌م شێوه‌یە هه‌ڵبژێردران و له نێو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تیشدا، سكرتێر هه‌ڵبژێردرا:
١- ساسان عوسمان عه‌ونی- سكرتێر.
٢- هه‌نگاو عه‌بدوڵاخان- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان.
٣- گوهدار ئیسماعیل- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندن.
٤- مسته‌فا سه‌لیم- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و به‌رپرسی به‌شی ڕێكخستن.
٥- فه‌ریق سلێمان- ناسراو به فه‌ریق هه‌رنی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و به‌رپرسی به‌شی دارایی٨.
له دوای "كۆنگره‌ی ئازادی"یه‌وه، یه‌كه‌مین به‌رپرسی لقه‌كان به شێوه‌ی خواره‌وه بووه:
١- فارس عومه‌ر، ناسراو به فارس به‌رواری- به‌رپرسی لقی دهۆك ـ نه‌ینه‌وا.
٢- ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید- به‌رپرسی لقی هه‌ولێر.
٣- شنۆ ئه‌مین مه‌نسور- به‌رپرسی لقی کەرکووک، به یه‌كه‌مین به‌رپرسی لقی ئافره‌ت له مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی کوردستان داده‌نرێ.
٤- ئه‌مین عوسمان- به‌رپرسی لقی سلێمانی.
٥- شه‌عبان شه‌عبان ئه‌حمه‌د- به‌رپرسی لقی ئاكرێ.
٦- فه‌یسه‌ڵ سادق تۆفیق- به‌رپرسی لقی سۆران٩.
سەرچاوه و پەراوێز
١- عرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، چاپى یەکەم، (هەولێر-چاپخانەى ڕۆژهەڵات-٢٠١٢)، ل ١٠٤.
٢- ساسان عەونى، یەکێتى قوتابیانى کوردستان چەند لایەنێکى تێکۆشان و مێژوو، (هەولێر- چاپخانەى وەزارەتى پەروەردە- ١٩٩٨)، ل ل ١٧٥-١٧٦.
٣- هەمان سەرچاوە، ل ١٧٧.
٤- كۆنگره‌ی ئازادی ده‌ست به كاروباری خۆی ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره 1772، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، 17ی تشرینی یه‌كه‌می 1993ز، ل ل 1، 4.
٥- لوقمان غه‌ریب، شه‌هید حاجی عه‌بدولڕە‌حمان قۆناغێكی پڕ به‌خشش له مێژووی بزاڤی قوتابیان و لاوانی كوردستان، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیریی ـ 2003ز)، ل ١٦٥.
٦- عرفان عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ١٠٩.
٧- هەمان سەرچاوە، ل ل ١٠٩-١١٧.
٨- ڕاگه‌یەنراوی كۆتایی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان، ژماره 48، هه‌ولێر، تشرینی دووه‌می 1993ز، ل 3.
٩- ساسان عه‌ونی، سه‌رچاوه‌ی پێش‌و، ل ل 193ـ 194، 234، 234، 240 ـ 241.