هەڵومەرجى پێش کۆنگرە:
دواى ئەنجامدانى کۆنگرەى پێنجەمى ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، بارودۆخێکى نائاسایی باڵى بەسەر ڕێکخراوەکەدا کێشا، لێژنەى سەرەکى ڕێکخستنى بەغدا دامەزرا، دواتر چالاکییەکانى فراوان کران و سنوورى ڕێکخستنى ناوچەکانى تریشـى گرتەوە، بەشێوەیەک کە پێگەى کارى سکرتاریەتى لەق کردبوو، بەمەبەستى چارەسەرکردنى ئەم کێشەیە، لەلایەن مەکتەبى ناوەندیی پارتى دیموکراتى کوردستانەوە بڕیار درا، بۆ چارەسەرکردنى ئەم کێشەیە (نووسینگەى ڕێکخستنى ناوەندیی) لە هەردوو لایەن پێکبهێنرێت. ئەم نووسینگەیە بارەگاکەى لە بەغدا بوو و بڕیار وابوو تا بەستنى کۆنگرەى شەشەمى یەکێتى قوتابیانى کوردستان لە کارەکانى بەردەوام بێت١.
لە ڕێکەوتى ١١ى ئادارى ١٩٧٠، ڕێککەوتننامەى ١١ى ئادار، لەنێوان سەرکردایەتى شۆرش و حکومەتى عێراقى واژووکرا. دواى ڕێککەوتن، چالاکییەکانى حزب و ڕێکخراوە جەماوەرییەکانى پێیان نایە قۆناغێکى نوێیەوە، لە سایەى ئەم ڕێککەوتنە، ئازادى کارى سیاسى و ڕێکخراوەیی پەرەیان سەند و ئەو باڵ باڵێنەى باڵى بەسەر ڕێکخستن و ڕێکخراوەکانى حزبدا گرتبوو کاڵ بووەوە، گرووپە جیابووەکەى مەکتەبى سیاسى کەبە (جەلالى) ناسـرابوون گەڕانەوە نێو حزب و بۆ جارێکى تر قۆناغێکى نوێی کارى پێکەوەیی و ئاشکرا دەستى پێ‌کرد.
یەکێتى قوتابیانى کوردستان سوودى لەم هەلومەرجە بینى و لقەکانى خۆى لە بەغدا و تەواوى شارەکانى کوردستان کردەوە، ئێتر تەواوى قوتابیانى کورد بە ئاشکرا پەیوەندییان بە ڕێکخستنەکانى ڕێکخراوەکەوە دەکرد٢.
بارودۆخى نوێ، یەکێتى قوتابیانى کوردستانى بەرەو بەستنى کۆنگرەى نوێ کێشکرد، بەوپێیەى بەماوەیەکى کەم پێشتر حزب کۆنگرەى هەشتەمى خۆى بەستبوو، (نووسینگەى ڕێکخستنى ناوەندیی) یەکێتى قوتابیانى کوردستانیش، بەمەبەستى سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەى خۆى و تۆکمەکردنەوەى ڕیزەکانى بڕیارى بەستنى کۆنگرەى شەشەمى خۆی دا٣.
سه‌ره‌تا بڕیار بوو ئه‌م كۆنگره‌یه له شاری سلێمانی ببەسترێ، به‌ڵام دواتر گواسترایه‌وه گوندی ناوپردان كه پێشتر كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتی دیموكراتی كوردستانی لێ ئەنجامدرابوو و پێداویستییه‌كانی كۆنگره له‌وێ ئاماده بوو، له ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌ی (التآخي)، نوێنه‌ران له‌م گۆڕانكارییه و بەستنى کۆنگرە ئاگادار كرانهوه٤.
ئەنجامدانى کۆنگرە:
دواى ئامادەکارییەکان، كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كورستان له ڕۆژانی 15 تا 18ی ته‌موزی 1970، له كه‌شێكی ئازادی ناوچه ئازادكراوه‌كانی شۆڕشی ئهیلوول، له گوندی ناوپردانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، به دروشمی (ئاشتی - زانست - برایه‌تی)، به ئاماده‌بوونی 475 نوێنه‌ر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد. یه‌كه‌مین وتار كه پێشكه‌ش كراوه، وتاری سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی بوو و له‌لایه‌ن عه‌مید ڕوكن عه‌زیز ئاكرهیییهوه خوێندرایه‌وه. وتاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌لایه‌ن دكتۆر مه‌حمود عوسمان خوێندرایەوە٥.
لە سەرەتاى کارى کۆنگرە، لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن به‌م شێوه‌یەی خواره‌وە هه‌ڵبژێردران:
١- عادل موراد، ناسراو به عادل فه‌یلی
٢- ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵا، ناسراو به ئه‌نوه‌ر ڕەئیس
٣- ڕەنج نوری شاوه‌یس
٤- فه‌رهاد عه‌ونی
٥- عه‌بدولقادر محه‌مه‌دئه‌مین
٦- عارف ته‌یفور
٧- نوری ئاكره‌یی
٨- جه‌رجیس حه‌سه‌ن
٩- سه‌باح ئاكره‌یی
١٠- سه‌عدی خه‌لیل
١١- عادل له‌یلانی
١٢- وه‌زیره پیرداود قادر
١٣- محه‌مه‌د حاجی
١٤- یوسف مه‌ولود قه‌ساب
١٥- عوسمان ساڵح عوسمان، ناسراو به عوسمان خۆشناو
١٦- جه‌لال خۆشناو
١٧- ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د
١٨- عیزه‌دین ڕەشید حاجی به‌دری، ناسراو به شێركۆ سندی
١٩- حاجی محه‌مه‌د كرێت
٢٠- جه‌واد محه‌مه‌د، ناسراو به جه‌واد شێروانی
٢١- عه‌بدوڵا محه‌مه‌د، ناسراو به عه‌بدوڵا باوانی٦.
دواى گەنگەشەکردنى بابەتەکانى کۆنگرە و هەڵسەنگاندنەوەى ڕەشنووسى پرۆگرام و پەیڕەوى ناوخۆ کە گۆڕانکارى ڕیشەى بەسەردا هاتبوو، لە ڕۆژى ١٨ى مانگ کۆبوونەوەى لێژنەى ڕاپەڕاندن ئەنجامدرا و سكرتاریه‌تی نوێ بە دەنگى ئەندامانى کۆنگرە بەم شێوەیە هه‌ڵبژێردران:
١- ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵا- سه‌رۆك
٢- جه‌رجیس حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا- جێگری سه‌رۆك
٣- فه‌رهاد عه‌ونی- سكرتێر
٤- جه‌لال سه‌لیم خۆشناو- ئه‌ندامی سكرتاریه‌ت
٥- عادل فازڵ له‌یلانی- ئه‌ندامی سكرتاریه‌ت
٧- ڕەنج نوری شاوه‌یس- ئه‌ندامی سكرتاریه‌ت
٨- یوسف مه‌ولود قه‌ساب- ئه‌ندامی سكرتاریهت٧.
لەو کۆنگرەیەدا بە تێکڕاى دەنگ، سەرۆک مستەفا بارزانى بە (سەرۆکى فەخرى) یەکێتى قوتابیان دەستنیشان کرا٨.
ژمارەیەک بڕیار و ڕاسپاردەى گرنگ لە کۆنگرەدا دەرکران، وەک: په‌ره‌پێدان به ڕۆشنبیری كوردی. كردنه‌وه‌ی خولی خوێندن بۆ پێشمه‌رگه. پشتگیری له ڕێكه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار. ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و قوتابییانه‌ی ڕەوانەی بۆ هه‌نده‌ران ده‌كرێن. پشتگیری له كردنه‌وه‌ی زانكۆ و په‌یمانگا له كوردستان. کردنەوەى حەفت لقى یەکێتى قوتابیانى کوردستان لە ناوچە دیاریکراوەکان کە بریتى بوون لە لقەکانى: به‌غدا، هه‌ولێر، موسڵ، دهۆك، سلێمانی، کەرکووک و دیاله٩.
کۆنگرەى شەشەم وەک پێشبینى دەکرا بێ کیشە بەڕێوە نەچوو، له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵا به سه‌رۆك، بە بیانۆى ئەوەى دەنگى زیادى پێدراوە و ژمارەى ئەندامانى کۆنگرە بە شێوەیەکى نائاسایی زیادکراون، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن وه‌ك ناڕەزایهتی ده‌ربڕین به‌شداری یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى لێژنەى ڕاپەڕاندنیان نەکرد. ئه‌م ناڕەزایهتییه په‌ره‌ی سه‌ند تا له كۆی 21 ئه‌ندام گه‌یشته 15 ئه‌ندام، بەپێی پرۆگرام و پەیڕەوى ناوخۆ، ئەگەر زۆرینەى ئەندامانى لێژنەى ڕاپەڕاندن لە کارى سەرۆک یان جێگرەکەى ناڕازی بن، دەکرێت هەڵبژاردن دووبارەبکرێتەوە، بۆیه لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن له كۆبوونه‌وه‌ی مانگی شوباتی ساڵی 1971 بێ ئامادەبوونى ئەنوەر عەبدوڵا و قادر حەمەدەمین، هه‌ڵبژاردنێكی نوێی ڕێكخست و عادل موراد فه‌یلی به سه‌رۆكی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا. دواى ماوەیەک، هەریەک لە جه‌رجیس حه‌سه‌ن و عادل فازل لەیلانى به مه‌به‌ستی خوێندن ڕووییان له هه‌نده‌ران كرد، بەوپێیەى وادەى بەستنى کۆنگرەى حەفتەم نێزیک بوو کەوا بڕیاربوو ساڵى ١٩٧٢ ئەنجام بدرێت، کەسێکى تر وەک جێگرى سەرۆک دەستنیشان نەکرا١٠.
دواى ئەنجامدانى کۆنگرە، به پشتبه‌ستن به ڕێكه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار کە لە بەندى پێنج دا هاتبوو، ڕێکخراوە جەماوەرییە کوردستانییەکان دەبن بە ئەندام لە ڕێکخراوەکانى ناوەند، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه ئه‌ندام له یه‌كێتی نیشتمانی قوتابیانی عێراق، سه‌رۆكی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه جێگری سه‌رۆك له یه‌كێتی نیشتمانیی قوتابیانی عێراق و سێ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تیش بوونه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕاپه‌ڕاندن یه‌كێتی ناوبراو١١.
سەرچاوه و پەراوێز
١- عرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، چاپى یەکەم، (هەولێر-چاپخانەى ڕۆژهەڵات-٢٠١٢)، ل ٥٥.
٢- هەمان سەرچاوە، ل ٥٦.
٣- ساسان عەونى، یەکێتى قوتابیانى کوردستان چەند لایەنێکى تێکۆشان و مێژوو، (هەولێر- چاپخانەى وەزارەتى پەروەردە- ١٩٩٨)، ل ٢٤؛ عرفان عەزیز عەزیز، هەمان سەرچاوە، ل ٢٧.
٤- عرفان عەزیز عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ٥٧.
٥- بیره‌وه‌ری 26 ساڵه‌ی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی یه‌كه‌مان، گۆڤاری خه‌باتی قوتابیان، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره 13، خولی سێیه‌م، ته‌موزی 1996ز، ل 4؛ عرفان عەزیز عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ٥٨؛ ساسان عەونى، سەرچاوەى پێشوو، ل ٢٨.
٦- المؤتمر السادس لاتحاد طلبة كردستان العراق، جریده التآخي، العدد 496، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الاثنین، 27 تموز 1970م، ص 3؛ ساسان عەونى، سەرچاوەى پێشوو، ل ٣٢.
٧- عرفان عەزیز عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ل ٥٩-٦٠؛ حه‌مه‌ساڵح فه‌رهادی، لاپهڕەیهك له مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان، ژماره 27، سه‌ره‌تای ته‌موزی 1992ز، ل 2.
٨- ساسان عەونى، سەرچاوەى پێشوو، ل ٣١.
٩- هەمان سەرچاوە، ل ٣١.
١٠- عرفان عەزیز عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ل ٦٢-٦٣.
١١- هەمان سەرچاوە، ل ٦٣.