كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان هەولێر ـ 1972

کۆنگرەى سێیەمى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان لە ڕێکەوتى ٢٧ى نیسانى ساڵى ١٩٧٢ لە شارى هەولێر بەسترا.


یەکێتى ئافرەتانى کوردستان بەمەبەستى ئامادەکراى بۆ بەستنى کۆنگرەى سێیەمى خۆى، لە ڕێکەوتى ١٣ى ئادارى ١٩٧٢ کۆنفرانسێکى گشتى لە شارى بەغدا ئەنجامدا و وادەى بەستنى کۆنگرە دەستنیشان کرا١. دواى بەکۆتایی هاتنى ئامادەکارییەکان، لە ڕێکەوتى ٢٧ تا ٢٩ى نیسانى ١٩٧٢ کۆنگرە له هۆڵی گه‌ل لە شاری هه‌ولێر و هۆتێل سه‌ڵاحه‌دین له‌ شارەدێی پیرمامی سه‌ر به‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر، به‌ دروشمی (له‌ پێناوی په‌یڕە‌وكردنی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستانی عێراق)، به‌ ئاماده‌بوونی 121 نوێنه‌ر له‌ گشت لقه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، ساز درا٢.

لە درێژەى کار و چالاکییەکانى کۆنگرەدا، له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وە ده‌سته‌ی كارگێڕیی باڵا به‌م شێوه‌یەی خواره‌وه‌ هه‌ڵبژێردرا‌:

١- زه‌كیه‌ ئیسماعیل حه‌قی

٢- عه‌تیه‌ ئه‌حمه‌د جه‌واد جاف، ناسراو به‌ دایكی یاسین

٣- ئینتسار عه‌لی فه‌یلی

٤- سوره‌یا محه‌مه‌د

٥- فه‌خریه‌ حه‌یده‌ر، ناسراو به‌ فه‌خریه‌ فه‌یلی

٦- فەوزیە شه‌وكه‌ت ڕە‌شید، ناسراو به‌ فەوزیە شه‌وكه‌ت كه‌تانی

٧- سەبریە‌ ئه‌حمه‌د، ناسراو به‌ سەبریە‌ مام ئه‌حمه‌د

٨- سینه‌م خان به‌درخان

٩- كوردستان شه‌وكه‌ت ڕە‌شید، ناسراو به‌ كوردستان شه‌وكه‌ت كه‌تانی.

١٠- فایقه‌ خه‌فاف

١١- سه‌بیحه‌ تاهیر فه‌یلی

١٢- عه‌قیله‌ عه‌بدولقادر سلێمان ناسراو به‌ عه‌قیله‌ ڕواندزی

١٣- نازه‌نین فه‌خری

١٤- نه‌بیهه‌ مه‌هدی، ناسراو بە نه‌بیهه‌ فه‌یلی

١٥- به‌هیه‌ مه‌عروف، ناسراو به‌ به‌هیه‌ شێخ مارف به‌رزنجی

١٦- له‌تیفه‌ سدیق

١٧- نه‌جات مه‌حمود مه‌حوی

١٨- سه‌بیحه‌ مه‌هدی

١٩- ئامینه‌ محه‌مه‌د

٢٠- په‌روین عه‌لی محه‌مه‌د بیوك

٢١- خه‌یریه‌ عارف

هەروەها ئەندامانی یه‌ده‌گی ده‌سته‌ی كارگێڕیی باڵاش بریتی بوون‌ لە:

١- كوردستان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز

٢- حه‌مدیه‌ سابیر

٣- په‌خشان خه‌فاف

٤- ئه‌نجوم عه‌بدوڵا محه‌مه‌د، ناسراو به‌ ئه‌نجوم زوهدی

٥- عیسمه‌ت عه‌زیز.

 

لە ڕێكه‌وتی 29 نیسانی 1972 ده‌سته‌ی كارگێڕیی باڵا كۆبوونه‌وه‌ و بۆ سه‌ركردایه‌تیی باڵا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌ڵبژارد:

١- زه‌كیه‌ ئیسماعیل حه‌قی- سه‌رۆك

٢- سوره‌یا محه‌مه‌د- جێگری سه‌رۆك

٣- فه‌وزیه‌ شه‌وكه‌ت- سكرتێری گشتی

٤- ئینتسار عه‌لی- ئه‌مینداری سندوق٣.

 

دوای تەواوبوونی كۆنگرە، ڕۆژی هه‌ینی، 28 ی نیسانی 1972 له‌ باره‌گای حاجی ئۆمه‌ران له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر، سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی پێشوازی له‌ گشت میوانه‌ بیانییەكانی كۆنگره‌ و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان كرد٤.

 

 

 

 


سەرچاوه و پەراوێز

 

١- د. ڤیان سلێمان، یەکێتى ئافرەتانى کوردستان (پاشخان، مێژووى دامەزراندن، بیبلۆگرافیاى کۆنگرەوکانى)، چاپى یەکەم، (هەولێر- چاپخانەى شەهاب- ٢٠٢٣)، ل ١١٥.

٢- المؤتمر الثالث لاتحاد نساء كردستان، جریدة التآخي، العدد 1015، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، 22 نیسان 1972م، ص 4؛ السید رئیس الجمهوریة ینیب الاستاذ محمد محمود عبدالرحمن لرعایة مؤتمر اتحاد نساء كردستان، جریدة التآخي، العدد 1020، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، 29 نیسان 1972م، ص 1؛ انتخابات الهیئة الاداریة العلیا لاتحاد نساء كردستان، جریدة التآخي، العدد 1022، بغداد، مطبعة التایمس، الاثنین، 1 آیار 1972م، ص 5.

٣- انتخابات الهیئة الاداریة العلیا لاتحاد نساء كردستان، المصدر السابق، ص 5.

٤- البارزاني یستقبل الوفود المشاركة في مؤتمر اتحاد نساء كردستان، جریدة التآخي، العدد 1018، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، 29 نیسان 1972م، ص 1.


بابەتی پەیوەندیدار