کۆنگرەی سێزدەیەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان - هەولێر ٢٠١٠

کۆنگرەى سێزدەیەمینى یەکێتى قوتابیانى کوردستان لە ڕێکەوتى ٢٤ى شوباتى ٢٠١٠، لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان بەسترا.


بەڕێوەچوونى کۆنگرە:

وەک پێویستییەکى خۆ ڕێکخستنەوە، گۆڕانکارى لە بەڕێوەبردن و پەیکەرییەتى ڕێکخراوەکە، ساڵى ٢٠١٠ لەلایەن مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیانى کوردستانەوە، بڕیارى بەستنى کۆنگرەى تازە درا. وەک نەریتێکى کۆنگرە، لێژنەى ئامادەکارى کۆنگرە پێکهێنرا و ئەندامان بە دەنگدان لە گشت ڕێکخستنەکانى ڕێکخراوەکە بۆ کۆنگرە سەرکەوتن.

كۆنگره‌‌ له‌ ڕۆژانی ٢٤ - ٢٥ی شوباتی ٢٠١٠، به‌ چاودێری و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و به‌ ئاماده‌بوونی ٢٩٢ نوێنه‌ر، له‌ شاری هه‌ولێر دەستی بە کارەکانی کرد. لەم کۆنگرەیەدا چەند گۆڕانکارییەک بەسەر شێوازى هەڵبژاردتى سکرتێر و ڕێکخستنەکانى ڕێکخراوەکەدا هات، لەوانە، سكرتێر‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ كۆنگره‌وه‌ هه‌ڵبژێردرا‌ و سیسته‌می په‌یكه‌ری ڕێكخستنه‌كان هاوئاراسته‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌په‌یكه‌ری پارتی کران، واتا لەهەر شوێنێک لق و ناوچەى حزبى لێبوو لق و ناوچەى یەکێتى قوتابیانیش بکرێتەوە١. ‌

لەلایەن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وە سکرتێر، سکرتاریەت و لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ هه‌ڵبژێردران‌:

١- عیرفان عه‌زیز عه‌زیز- سكرتێر

٢- خالید نوری عوسمان- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

٣- بژار خدر عومه‌ر- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

٤- دانا عه‌بدولعه‌زیز ڕە‌سوڵ- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

٥- زریان مه‌ولود خدر- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

٦- غه‌فور ئه‌حمه‌د مه‌لا سوار- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

٧- سه‌گڤان مه‌رعی سلێمان- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

٨- دیار عومه‌ر شێخ محه‌مه‌د- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.


یه‌ده‌گی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت:

١- محه‌مه‌د جومعه‌ حه‌مه‌ساڵح- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

٢- عه‌یشان عه‌لی حه‌مه‌ده‌مین- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت٢.


له‌م قۆناغه‌دا، ئه‌م لق و نووسینگانه‌ و به‌رپرسه‌كانیان به‌م جۆره‌ بووه‌:

١- لقی دهۆك- به‌هجه‌ت بنیامین عه‌باس

٢- لقی ئاكرێ- شڤان شیمال عومه‌ر

٣- لقی شێخان- ساڵح محه‌مه‌د میرزا

٤- لقی شنگال- ڕە‌زا ئه‌مین قه‌نبه‌ر

٥- لقی زانكۆ و په‌یمانگاكانی دهۆك

٦- لقی موسڵ- محه‌مه‌د سه‌بری محه‌مه‌د

٧- لقی ئامێدی- شه‌ریف فه‌تاح عه‌ره‌فات

٨- لقی کەرکووک- هۆزان ڕە‌مه‌زان كه‌ریم

٩- لقی زانكۆ و په‌یمانگاكانی کەرکووک- هه‌ڵگورد قادر محه‌مه‌د

١٠- نووسینگه‌ی به‌غدا- عه‌بدولكه‌ریم عه‌گید سادق

١١- لقی خانه‌قین- محه‌مه‌د شاكر مه‌هدی

١٢- لقی گه‌رمیان- حه‌سه‌ن عه‌لادین

١٣- نووسینگه‌ی مێرگه‌سۆر- لێهات شێخ محه‌مه‌دخالید شێخ ئه‌حمه‌د

١٤- لقی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌ولێر- كۆڤان عیسا به‌ئه‌هادین ‌

١٥- لقی چه‌مچه‌ماڵ- نه‌به‌ز ڕە‌فعه‌ت

١٦- لقی مه‌خمور- بارزان سدیق سوار

١٧- لقی هه‌ولێر- سه‌لام فه‌تاح مسته‌فا

١٨- لقی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر- سه‌ربه‌ست ده‌روێش ئیسماعیل

١٩- لقی سه‌فین- یوسف محه‌مه‌د حه‌مه‌د

٢٠- لقی سۆران- وشیار شوكری ئه‌مین

٢١- لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید- هاوڕێ ڕه‌ئوف كه‌ریم

٢٢- لقی سلێمانی- سه‌لمان محه‌مه‌د وه‌لی

٢٣- لقی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سلێمانی- به‌همه‌ن ده‌روێش عه‌لی ‌

٢٤- لقی ڕاپه‌ڕین- ساڵح ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د

٢٥- لقی ده‌وروبه‌ری سلێمانی- ڕە‌نجده‌ر نه‌جات ئه‌حمه‌د ‌

٢٦- لقی زاخۆ- جوتیار خدر تاهیر٣.


سەرچاوه و پەراوێز

١- عرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، چاپى یەکەم، (هەولێر-چاپخانەى ڕۆژهەڵات-٢٠١٢)، ل ٢٣٠؛ ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج، به‌ چاودێری و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێری پایته‌خت كۆنگره‌ی 13ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به‌ڕێوه‌جه‌چێت، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ 3408، هه‌ولێر، چوارشه‌مه‌، 24ی شوباتی 2010ز، ل ل 1، 3؛ محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه‌، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی كوردستان كۆنگره‌ی 13مینی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ 3409، هه‌ولێر، پینجشه‌مه‌، 25ی شوباتی 2010زو ل ل 1، 13؛ سه‌نگه‌ر جه‌مال، مێژووی كۆنگره‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، گۆڤاری خه‌باتی قوتابیان، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره‌ 110، هه‌ولێر، تشرینی دووه‌می 2012ز، ل 5.

٢- به‌لاغی كۆتایی كۆنگره‌ی 13ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، گۆڤاری خه‌باتی قوتابیان، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره‌ 92، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، ئایاری 2010ز، ل 3.

٣- عرفان عەزیز عەزیز، سەرچاوەى پیشوو، ل ل ٢٣١،٢٣٩.


بابەتی پەیوەندیدار

کۆنفرانسی یەکێتی قوتابیانی کوردستان هەولێر ـ ٢٠١٧

ئه‌م كۆنفڕانسه‌‌ له‌ ڕێکەوتى ١٨ی تشـرینی دووه‌می ساڵى ٢٠١٧، له‌ هۆڵی شه‌هید مه‌ئمون ده‌باغ، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر، بە دروشمی (یه‌كێتی قوتابیان؛ نوێ بوونه‌وه‌ و به‌رده‌وامی) و به‌ ئاماده‌ بوونی ٦٥ نوێنه‌ر به‌سترا١.

زانیاری زیاتر

کۆنفرانسی هاوبەشی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان – گوندی خنێرە ١٩٨٦

ساڵى ١٩٨٦، هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان و یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان بەهۆى ئەو بارودۆخە ناهەموارەى باشوورى کوردستانى تێکەوتبوو و بەهۆى لێکنزیکى خەباتی پیشەیی هەردوو ڕێکخراوەکە لە یەکترییەوە، بۆ ماوەیەکى کاتى بڕیارى بەستنى کۆنفرانسێکى هاوبەشیان دا.

زانیاری زیاتر

کۆنفرانسی یەکەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەغدا - ١٩٦٢

لە مانگى ئادارى ساڵى ١٩٦٢، یەکەمین کۆنفرانسـى ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، بەهۆى چەند پێشهاتێکى سیاسى ناوچەیی و گۆڕانکارى لە پەیکەرییەتى نێوخۆی ڕێکخراوەکە، بەشێوەیەکى نهێنى لە شارى بەغدا بەسترا.

زانیاری زیاتر

کۆنفرانسی دووەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کانی ماسی - سلێمانی ١٩٦٤

کۆنفرانسـى دووەمى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، دواى سەرکەوتوو نەبوونى سەرکردایەتى هەڵبژێردراوى کرنگرەى چوارەمى ڕێکخراوەکە لە ڕاپەڕاندنى ئەرک و کارەکانیان، لە سەرەتاى مانگى ئابى ١٩٦٤ لە ناوچەى کانى ماسى نزیک شارى سلێمانى بەسترا.

زانیاری زیاتر