کۆنفرانسی یەکێتی قوتابیانی کوردستان هەولێر ـ ٢٠١٧

ئه‌م كۆنفڕانسه‌‌ له‌ ڕێکەوتى ١٨ی تشـرینی دووه‌می ساڵى ٢٠١٧، له‌ هۆڵی شه‌هید مه‌ئمون ده‌باغ، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر، بە دروشمی (یه‌كێتی قوتابیان؛ نوێ بوونه‌وه‌ و به‌رده‌وامی) و به‌ ئاماده‌ بوونی ٦٥ نوێنه‌ر به‌سترا١.


نوێنه‌رانی كۆنفڕانس ده‌سته‌یه‌كی نوێیان بۆ سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌ هه‌ڵبژارد:

١- نێچیرڤان حسێن حه‌مه‌د- سكرتیر

٢- كاروان ڕە‌ئوف ته‌ها، ناسراو به‌ كاروان میرانی-‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

٣- سه‌نگین ئه‌حمه‌د سه‌لام- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

٤- سیروان مینه‌خان- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

٥- هۆگر به‌هادین شه‌ریف- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

٦- مه‌تین ڕە‌مه‌زان عومه‌ر- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

٧- هاوبه‌ش مسته‌فا عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ هاوبه‌ش گۆرونی- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

٨- فریاد ئیسماعیل ڕە‌سوڵ- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت٢.


سەرچاوه و پەراوێز

١- كاروان میرانی، نوێبوونه‌وه‌ و به‌رده‌وامی، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ 5398، هه‌ولێر، پێشنجشه‌مه‌، 23ی تشرینی دووه‌می 2017ز، ل 5.

 ٢- به‌شی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیریی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، شه‌شه‌مین كۆنفرانسی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، (هه‌ولێر - 2017ز)، ل ل 4-5، 111؛ به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندراوه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ ڕێكه‌وتی 16/10/2017 - 17/1/2019، (هه‌ولێر - یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان - به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن - 2019ز)، ل 6.


بابەتی پەیوەندیدار

کۆنفرانسی هاوبەشی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان – گوندی خنێرە ١٩٨٦

ساڵى ١٩٨٦، هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان و یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان بەهۆى ئەو بارودۆخە ناهەموارەى باشوورى کوردستانى تێکەوتبوو و بەهۆى لێکنزیکى خەباتی پیشەیی هەردوو ڕێکخراوەکە لە یەکترییەوە، بۆ ماوەیەکى کاتى بڕیارى بەستنى کۆنفرانسێکى هاوبەشیان دا.

زانیاری زیاتر

کۆنفرانسی یەکەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەغدا - ١٩٦٢

لە مانگى ئادارى ساڵى ١٩٦٢، یەکەمین کۆنفرانسـى ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، بەهۆى چەند پێشهاتێکى سیاسى ناوچەیی و گۆڕانکارى لە پەیکەرییەتى نێوخۆی ڕێکخراوەکە، بەشێوەیەکى نهێنى لە شارى بەغدا بەسترا.

زانیاری زیاتر

کۆنفرانسی دووەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کانی ماسی - سلێمانی ١٩٦٤

کۆنفرانسـى دووەمى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، دواى سەرکەوتوو نەبوونى سەرکردایەتى هەڵبژێردراوى کرنگرەى چوارەمى ڕێکخراوەکە لە ڕاپەڕاندنى ئەرک و کارەکانیان، لە سەرەتاى مانگى ئابى ١٩٦٤ لە ناوچەى کانى ماسى نزیک شارى سلێمانى بەسترا.

زانیاری زیاتر