قادر عەبدولکەریم ئەڵماس ناسراوە قالەی ماینجان، ساڵی ١٩١٣ لە گوندی نەوسووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە سەردەمی لاوێتیدا ڕووی کردۆتە دەڤەری هەورامان و لە گوندی بەڵخەی سەربە ناحیەی بیارەی پاریزگای هەڵەبجە بۆتە خاوەن کار و نیشتەجێ بووە.
خێزاندار بووه و خێزانه‌كه‌ی ناوی قه‌تحه‌ن موراد بووه، خاوه‌نی سێ كوڕ و دووكچ بووه، كوڕێكی ڕه‌زا قادر ساڵی ١٩٦٩ له شۆڕشی ئهیلوول شه‌هید بووه، هه‌ردوو كچه‌كه‌شی بە ناوەکانی سوعدا و توبا له كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌ركیمابارانه‌كه كه‌وتوون و شه‌هید بوونه.
ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە تیپی هەورامان، یەکێکە لە پێشمەرگە سەرەتاییەکانی تیپی هەورامان لە شۆڕشی ئەیلوول، تیپی هەورامان بوونەتە یەکەم تیپی چەکداری لە دەڤەری هەورامان کە پەیوەندییان بە شۆڕشەوە کردووە و سەربە بەتالیۆنی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بوونە.
ساڵی ١٩٦٣ له ئه‌نجامی تۆپبارانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن سوپای عێراق، شه‌هید قادر و دوو له هاوسه‌نگه‌رانی به‌ناوه‌كانی قاله سور و غه‌فور ئه‌حمه‌د بریندار بوونه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه قادر عه‌بدوڵكه‌ریم شه‌هید ده‌بێت.
سه‌رچاوه:
- ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.