قاسم تەها شەریف ساڵح

قاسم تەها شەریف ناسراوەبە قاسم ئەبو شوارب پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی سەرپەل و سەرلقی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە سنووری پارێزگای سلێمانی شەهید دەبێت.


شەهید قاسم تەها شەریف ناسراوەبە قاسم ئەبو شوارب لە ساڵی ١٩٣٤ لە گوندی تۆپ زاوای سەربە ناحیەی یایچی سەربە پارێزگای کەرکووک لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، قاسم ئەبو شوارب خێزاندار بووە و خێزانی ناوی بەدریە فەتحوڵا بووە، خاوەنی پێنج کوڕ و دووکچ بووە.

لە ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی لەتیف حەمەڕەش کە سەربە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لە هەمان بەتالیۆن پلەی سەرپەلی وەرگرتووە. 

لە ساڵی ١٩٦٥ بە بڕیاری سەرکردایەتی شۆڕش، قاسم ئەبوشوارب دەگوازرێتەوە هێزی قەرەداغ و پلەی سەرلقی بارەگای هێزی وەرگرتووە، هەروەها بەشداری کارای هەبووە لە داستانەکانی سنووری هێزەکەی کە دیارترینیان داستانی کفری و داستانی قەرەداغ و داستانی بەمۆیە.

لە ساڵی ١٩٦٨ لە سنووری ناحیەی بازیانی سەربە پارێزگای سلێمانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ئەوکاتی عێراق فیشەک بەر ئەژنۆی ڕاستی کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە، هەربۆیە لەلایەن فەرماندەی هێزەوە ڕەوانەی وڵاتی ئێران کراوە و ماوەی ٧ مانگ لە نەخۆشخانەی تاران چارەسەری وەرگرتووە، بەڵام ئەژنۆی ڕاستی هەر لە دەست داوە.

لە ١٤ی ئابی١٩٧٤ قاسم ئەبوشوارب و دەستەیەک هاوسەنگەری هێرش دەکەن بۆ گرتنەوەی ڕەباییەی چیای تەیناڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کە ڕەباییەکی گرنگی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بووە و باڵادەست بووە بەسەر شەقامی سەرەکی نێوان پارێزگای کەرکووک و پارێزگای سلێمانی، دوای ڕووبەڕووبوونەوە و تەواو نزیکبوونەوە لە سەنگەری سەربازانی ئەوکاتی عێراق، قاسم ئەبوشوارب مینی چێندراوی ژێر سەنگەرەکەی پێدا تەقیوەتەوە و بە سەختی بریندار بووە کە هەردوو قاچ و بەشێکی تر لە جەستەی لە دەست داوە، هاوسەنگەرانی دەیگوازنەوەی گوندی داری کەلی سەربە ناحیەی بازیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام دوای ٢٠ کاتژمێر لە برینداربوونی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە و دواتر هەر لە گۆرستانی گوندی داری کەلی بە خاکیان سپاردووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر