شەهید قادر مەلا حەسەن، ساڵی ١٩٥٩ لە گوندی وەرتێ سەر بە قەزاى ڕواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری هەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.
ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی دەکات بە لیژنەی ناوچەی باڵەکی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەبێتە پێشمەرگە، لە شەڕەکانی دەڤەری باڵەکایەتی بەشدار بووە، ساڵی ١٩٨٢ لەلایەن یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە گوندی وەرتێ شەهید دەکرێت.
سەرچاوە:
١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.