شەهید قادر ره‌سوڵ قادر ئه‌لیاس فه‌قیانی ناسراوه به (قادره گۆج)، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزای رواندزی پارێزگای هه‌ولێر له دایكبووە، خێزاندار بووه و کچێکى هەبووە، نه‌چۆتە قوتابخانە و خوێنده‌واری نه‌بووه.
ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئه‌یلوول کردووە و له لقی شه‌هید محه‌مه‌د زیاد فه‌قیانی سەر بە به‌تالیۆنی ٣ی شه‌هید مه‌لا ئه‌مین بارزانی بۆته پێشمه‌رگه، به‌شداری چه‌ندین شه‌ڕ و داستانی كردووه، له‌وانه شه‌ڕی بێخاڵ، هه‌ندرێن، داره‌هیشك، گه‌رووی باریكه‌ی فه‌قیان، چیای كوڕە‌ك. له‌به‌ر لێهاتوویی، كراوه‌ته جێگری لقی شه‌هید محه‌مه‌د زیاد فه‌قیانی.
لە ١١ى ئابى ١٩٦٥ لە هێڕشێکى هێزەکانى پێشمه‌رگه بۆسه‌ر ره‌بایه و مۆڵگه‌كانی سوپای عێراق له چیای كوڕە‌ك له سنووری قه‌زای ڕواندز، له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه شه‌هید ده‌بێت.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


