فەرەج حەسەن محەمەد ئەحمەد

شەهید فەرەج حەسەن محەمەد، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی سیاسی خۆیدا پلەی ئەندامی لێژنە ناوچەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن خۆفرۆشێکەوە لەگەڵ دوو هاوسەنگەری لە بارەگادا شەهید کراون.


فەرەج حەسەن محەمەد، ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی شانێری سەربە قەزای سەیدسادق لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە و لە هەمانکاتدا خاوەنی دووکان بووە لەناو بازاری سەیدسادق، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری مەریوان نیشتەجێ بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ئاسکە کەریم بووە و خاوەنی دوو کوڕ و سێ کچ بووە بەناوەکانی حسێن، عەدنان، نەسرین، ناسک، پەخشان.

ساڵی ١٩٧٤ لە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٨٣ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان كردووه‌، لە هێزی سورێنی سەربە لێژنە ناوچەی دەربەندیخانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان دووباره‌ بۆته‌وه‌ پێشمه‌رگه‌، دوای دامەزرانی لێژنەی ناوچەی شارەزوور لە ساڵی ١٩٨٦ پلەی ئەندامی لێژنه‌ ناوچەی وەرگرتووە.

ساڵی ١٩٨٧ كاتێك بارەگایان لە کەرەجاڵی دەڤەری هەورامان بووه‌، خۆی و دوو هاوسه‌نگه‌ری له‌لایه‌ن خۆفرۆشێکەوە کە بووە جێگەی متمانەیان شه‌هید كراون، دواتر بۆ ڕازیکردن و وەرگرتنی پارە لە ڕژێمی بەعس، جەستەکانیان دەشێوێنێت و چەند پارچەیەک لە جەستەی فەرەج حەسەن محەمەد و دوو هاوسەنگەرەکەی بۆ ده‌زگای ئه‌منی عێراق بردووە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر