فەرمان حەمەد سەمەد

فەرمان حەمەد سەمەد، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٨، لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.


شەهید فەرمان حەمەد سەمەد لە ساڵی ١٩٧٧ لە گوندی لێلکان لەدەڤەری دەشتەهێرت سەربە قەزای سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خەریکى کارى جوتیارى بووە.

ساڵى ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی جەماوەرى باشووری کوردستان، پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٦ لە سوپای سیدەکان بووەتە پێشمەرگە، لەهەموو شەڕەکانی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە دەڤەری  سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٨، لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر