فەخرەدین کەریم ئەسعەد فەتاح

فەخرەدین کەریم ئەسعەد فەتاح، له‌ ساڵی ١٩٩١ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كات، له‌ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر به‌شداری ده‌كات، به‌ڵام له‌كاتی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر هێزێكی ڕژێم ده‌سگیر ده‌كرێت و شه‌هید ده‌كرێت.


ژیاننامە

فەخرەدین کەریم ئەسعەد فەتاح لە ساڵی ١٩٦٩ لە گەڕەکی گڵکەندی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، كاری كاسبی كردووه‌ له‌ بازاڕی هه‌ولێر برایەکی بە ناوی مەحەمەد کەریم لە شۆڕشی ئەیلوول شەهید بووە.


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٩١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی شۆڕش ده‌كات و چەک هەڵدەگرێت، له‌لای شه‌هید سامی ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌، لە ١١ی ئازاری ١٩٩١ ڕاپەرینی خەڵکی شاری هەولێر، هێزێکی ڕژێمی بەعس لە گەڕەکی خاتووناوە بووە و هێزی پێشمەرگە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، له‌كاتی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر مۆڵگه‌ی ڕژێمی به‌عس فەخرەدین کەریم و حەڤدە هاوسەنگەری تری دەستبەسەر کراون، هەر لە خاتوونانەوە له‌گه‌ڵ جەوهەر باپیر و کورەکانی مەلا خالید بە زیندووی فیشەک باران کراون و شەهید كراون، بەشەکەی تری هاوسەنگەرەکانیان کە دەستبەسەر کرابوون گوازرانەوە بۆ پردێ و لەوێ فێشەک باران کران.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر