فەتاح کەریم محەمەد حسێن

فەتاح کەریم محەمەد ناسراو بە (فەتاح هەمەوەندی)، ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، دوجار بریندار بووە، شاڵى ١٩٧٤ شەهید بووە و گۆڕى نادیارە.


فەتاح کەریم محەمەد ناسراو بە فەتاح هەمەوەندی، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی خاڵدانی سەربە قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە و بۆ بژێوی ژیانی ڕووی کردۆتە بازیان و سەرقاڵی کاسبی ناو بازار بووە. 

فەتاح هەمەوەندی، لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنی ١٠ بەفەرماندەیی مام کەریم شاکر مەنمى، سەر بەهێزی کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، دووجار بریندار بووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ئەوکاتی عێراق، ساڵى ١٩٦٩ لەدەربەندی بازیان، ساڵى ١٩٧٤ لە گوندی قابی کەر لە بناری چیای سورداش.

فەتاح هەمەوەندی لە ساڵی ١٩٧٤ لەگەل دەستەیەک هاوسەنگەری لە گوندی بی بی جەک لە نزیک بازیان کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ئەوکاتی عێراق و دوای ڕووبەڕووبوونەوە، فەتاح هەمەوەندی شەهید بووە و تەرمەکەى لەلایەن سەربازانی عێراقەوە بردراوە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.   


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر