فەتاح حاجی مستەفا

فەتاح حاجی مستەفا، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی گەلیی عەلی بەگ شەهید دەبێت.


شەهید فەتاح حاجی مستەفا، ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی گوانی سەر بە شارۆچکەی دیانا لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاریی بووە.

ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتالیۆنی ٣ی هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانى گۆڕەز و گەلیی عەلی بەگی کردووە. لە هەمان ساڵدا و لە شەڕی گەلیی عەلی بەگ لەلایەن سوپای ڕژێمی عێراقەوە شەهیدکراوە. 


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر