فایق ماهر میرزاغا

فایق ماهر میرزاغا، ناسراو بە فایق ئەرگۆشی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ئەرگۆش لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ بەشدارى داستانى خواکوڕکی کردووە.


شەهید فایق ماهر میرزاغا، ناسراو بە فایق ئەرگۆشی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزنی قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٨٨ ئاوارەى وڵاتی ئێران بووە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان.

ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، بەشدارى شەڕەکانى کردووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) لە دەڤەرى مزوورى مایەوە، ساڵى ١٩٧٨ ئاوارەى سەر سنوورى باکوورى کوردستان بووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨١ گەڕاوەتەوە سەر زێدى خۆى کە ئەوکات ناوچەکە ناوچەى ئازادکراوى ژێر دەستى شۆڕش بوو. ساڵى ١٩٨٨ بەشدارى داستانى خواکوڕکی لە دەڤەرى سیدەکان کردووە.

ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستانى کردووە و پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە و لە هێزی بارزان بووەتە پێشمەرگە.

رۆژی١٤ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٥ لە گوندى مێرۆزى دەڤەرى مزوورى لەلایەن چەکدارانى پەکەکە شەهید دەکرێت و تەرمەکەى لە گۆڕستانى زولفەقاڕى شارۆچکەى هەریر بەخاک دەسپێردرێت.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر