فاروق هەمزە ئیسماعیل جەرگیز

شه‌هید فاروق هەمزە ئیسماعیل جەرگیز لە ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندی به‌ هێزه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول كردووه‌ و لە هێزی کۆماندۆ بۆته‌ پێشمه‌رگه‌، لە ساڵی ١٩٧٥ شەهید بووە


ژیاننامە

فاروق هەمزە ئیسماعیل جەرگیز لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی بنەسڵاوەی گچکەی سەربە قەزای دەشتی هەولێر لە دایکبووە. گوندنشین بووە، له‌ بازاڕی بنه‌سڵاوه‌ كاری كردووه‌.


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٧١ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی کۆماندۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەو کاتەدا مەغدید حاجی ئیسماعیل فەرماندەی هێز بووە، هەروەها بارەگای هێز لە چیای شیشار بووە.

لە ساڵی ١٩٧٥ ڕژێمی بەعس لە دۆڵی بالیسانەوە سەنگەرەکانی پێشمەرگەی لە چیای شیشار تۆپباران کردووە، فاروق هەمزە لەناو سەنگەردا تۆپێکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هاوسەنگەرانی هەرلە چیای شیشار بە خاکی دەسپێرن. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر