فاروق حەمەعەلی فەرەج

شەهید فاروق حەمەعەلی، پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ئازادکردنی شاری کەرکووک لە ساڵی ١٩٩١ بە سەختی بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی شەهید بووە.


فاروق حەمەعەلی فەرەج، ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی نەوێی سەربە ناحیەی خورماڵی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی ناوەندی خویندووه‌.

ساڵی ١٩٩١ و لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان لە لێژنەی ناوچەی عەربەتی سەربە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، ئه‌وکات شەهید ئەکرەم حەمەعەلی بەرپرسی لێژنە ناوچەی بووە، بەشداری ئازادکردنی سەربازگەی باریکە، سەربازگەی ژاڵە، شاری هەڵەبجە، ناحیەی عەربەت، شاری سلێمانی، شاری کەرکووکی کردووە.

لە ٢٠ی ئاداری ١٩٩١ و لە ئازادکردنی شاری کەرکووک، فاروق حەمەعەلی فەرەج لە ناو بارەگای ئەمنی گشتی کەرکووک چەند فیشەکێکی بەرکەوتووە و بەسەختی بریندار بووە، گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سلێمانی و لە ١ی نیسانی١٩٩١ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە شەهید بووە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر