عەینەدین عارف خوادار قادر

عەینەدین عارف، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەردەستەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٤ شەهید بووە.


ژیاننامە

شەهید عەینەدین عارف خوادار قادر، ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگی سەر بە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری گوند بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، عەینەدین عارف خوادار، ساڵی ١٩٨٤ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید عەینەدین عارف، ساڵی ١٩٨٢ بۆتە پێشمەرگە لە باڵی سەربازی ڕێکخراوی عەبابەیڵی، کە سەر بە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لەوکاتدا حەمەتەقێ بەرپرسی ڕێکخراو بووە و حیکمەتی مەلا عەلی بەرپرسی ناوچە بووە.

ساڵی ١٩٨٣ گوازراوەتە بۆ کەرتی عومەر غەمگین، کە سەر بە هێزی سورێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و مەلا عومەری بانی بنۆک فەرماندەی هێز بووە، عەینەدین عارف لەم گواستنەوەیەدا پلەی سەردەستەی وەرگرتووە.

لە ٥ی ئایاری ١٩٨٤ لە ڕێگەی نێوان خۆرنەوازان بۆ وشکەناو لە دەڤەری هەورامان، عەینەدین عارف و هاوسەنگەرێکی بەناوی ڕەحیم کە پلەی فەرماندەی کەرت بووە لە هێزی سورێن، کەوتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس و شەهید بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سەعید حه‌مه‌د سۆفی كاكۆ فه‌قیانه‌یی

سەعید حه‌مه‌د سۆفی فه‌قیانه‌یی، ناسراوه‌ به‌ (سەعید حه‌مه‌د خۆشناو)،‌ ساڵی ١٩٣٩له‌ گوندی فه‌قیانی دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، له ڕۆژی ٧ی نیسانی ١٩٧٤ له‌ به‌ری چیای كوڕە‌ك له‌ ئه‌شكه‌وتێ داره‌هیشك شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

حوسێن حه‌مه‌د سۆفی كاكۆ فه‌قیانه‌یی

حوسێن حه‌مه‌د سۆفی فه‌قیانه‌یی، ناسراوه‌ به‌ (حوسێن حه‌مه‌د خۆشناو)،‌ ساڵی ١٩٤٢ له‌ گوندی فه‌قیانی دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، له ڕۆژی ٧ی نیسانی ١٩٧٤‌ له‌ به‌ری چیای كوڕە‌ك له‌ ئه‌شكه‌وتێ داره‌هیشك شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

كەریم قـادر خدر بنمێردەیی

كه‌ریم قادر خدر بنمێرده‌یی ناسراو بووە بە (كه‌ریمه‌ گه‌وره‌)، ساڵی ١٩٢٨، له‌ گوندی بنمێرده‌ی‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، شــــــەوی ١٠ی مانگی ئەیلوولی ساڵی ١٩٦٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

جخسی یەحیاخان شەکر بێرۆخی

جخسی یه‌حیاخان شكر بێرۆخی گەردی، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندى بێڕۆخى سەر بە پارێزگای شەمزینان - باکووری کوردستان لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٣ لە شەڕی چیای سپیلک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مه‌جید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عومه‌ر كانیه‌قوڕی

مه‌جید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عومه‌ر، ناسراوه‌ به‌ (مه‌جید كاروانچی)، ساڵی ١٩٣٧ له‌ گوندی كانیه‌قوڕی‌ قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦٣ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ١٩٦٥ ‌له‌ هێرشێكی گه‌وره‌ی سوپای سوپای عێراق، بۆسه‌ر زنجیره‌ چیای كوڕە‌ك شه‌هید بووه‌.

زانیاری زیاتر