عەلی ڕەوف محەمەد

شەهید عەلی ڕەوف محەمەد، کادری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، زیندانی سیاسی بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە ناو شاری سلێمانی شەهید بووە.


عەلی ڕەوف محەمەد، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی سەرگەتی سەربە ناحیەی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی شاری هەڵەبجە بووە و تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی.

ساڵی ١٩٨٣ بۆتە کادری شانەی نهێنی شەهید زوڵفەقار مەحمود کە سەربە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. ساڵی ١٩٨٣ یەکێک بووە لە بەشداربووانی خۆپێشاندانەکەی شاری هەڵەبجە بەم هۆیەوە ماوەی دوومانگ لەلایەن ئەمنی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوە.

ساڵی ١٩٨٥ بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی شەهید زوڵفەقار کە سەربە باڵی سەربازی لێژنەی ناوچەی هەڵەبجە بووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینە جەماوەرییەکی خەڵکی کوردستانی کردووە، له‌ ئازادکردنی قەزای پێنجوێن، شاری هەڵەبجە، ناحیەی عەربەت، قەزای دەربەندیخان، دەڤەری قەرەداغ، پارێزگای سلێمانی، پارێزگای کەرکووک به‌شداری كردووه‌، لە ئازادکردنی دەڤەری قەرەداغ فیشەکی بەرکەوتووە و بریندار بووە.

عەلی ڕەوف محەمەد لەگەڵ حەوت هاوسەنگەری لەسەر گردی پیرۆز لەناو شاری سلێمانی سەنگەری بەرگری دادەمەزرێنن و بەرپەچی دوو هێرشی سەربازی ڕژێمی بەعس دەدەنەوە، بەڵام لە ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩١ لەلایەن تۆپخانەکانی بەعسەوە گردەکە دراوەتە بەر تۆپ و گولە هاوەن، لە ئەنجامدا عەلی ڕەوف محەمەد و هەر حەوت هاوسەنگەرەکەی شەهید بوونە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر