عەلی پیرۆ حاجی

عەلی پیرۆ حاجی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٠ی کانونی یەکەمی ١٩٩٥، لە گوندی لێتان سەربە قەزای سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.


شەهید عەلی پیرۆ حاجی، ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی کۆلیت سەر بەقەزای سیدەکان لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە.

ساڵى ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان، پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٥ لە سوپای ٦ی سۆران بووەتە پێشمەرگە، هەمان ساڵ گواستراوەتەوە بۆ هێزی ٦٤ لە سوپای سیدەکان، لەهەموو شەڕەکانی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە دەڤەری باڵەکایەتی و سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ١٠ی کانونی یەکەمی ١٩٩٥،  لە گوندی لێتان سەربە قەزای سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر